سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر : له‌سه‌ر سوریا رووسیا و ئه‌مریکا نزیکتر ده‌بنه‌وه‌

دوابه‌دووای بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی موشه‌کی بۆ بنکه‌ی ئاسمانی شعێرات له‌ شاری حومس، کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دووای خۆیدا هێنا که‌ زۆربه‌یان ده‌ست خۆشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا ده‌که‌ن ، جگه‌ له‌ رووسیا و ئێران وه‌ک دوو وڵاتی کاریگه‌ر، له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رتیب جه‌وهه‌ر وه‌ک نوسه‌رو رۆژنامه‌ نووس له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رتیپ لای وایه‌ ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی سوریا و ناوچه‌که‌ به‌هێزتر ده‌بێت، ده‌شڵێت "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ وا له‌ روسیا ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا زۆرتر بێته‌ پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا."

ئه‌و نوسه‌ره‌ پێشی وایه‌ ئه‌م کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریکا ، تاراده‌یه‌ک چاوترساندنی لایه‌ن و به‌رپرسی ناوچه‌که‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌دوور ده‌یبینێ ئه‌مریکا هێرشی تر بکات، "ئه‌م ئیداره‌یه‌ توند تره‌ له‌ مه‌ڕ ئه‌و روداوانه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات ده‌وڵه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌کانی سوریاو عێڕاق پیاچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تیانا بکه‌نه‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رتیب جه‌وهه‌ر