شاهۆ حوسێنی: ڕێبازی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا گۆڕانی بە سەردا هاتووە

سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری عێراق، موستەفا کازمی، کۆشکی سپی، ٢٦ی مانگی ٧ی ٢٠١٢١ زاینی (وێنە AP)

سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزی شەرکەری ئەمەریکا لە عێراق و بە گشتی نەخشی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، شاهۆ حوسێنی، ڕۆژنامەوان دەڵێت، "پلان و ستراتێژی سیاسەتی دەرەوەی ئێستای بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن درێژەی هەمان سیاسەتی دەرەوەی باڕاک ئۆبامایە."

شاهۆ حوسەینی دەڵێت، بە گوێرەی لێکدانەوەی کارناسان و ئابووریزانان، خۆرهەڵاتی نێوەڕاست گرنگ بوونی خۆی بۆ ئەمەریکا بە بەراورد لە گەڵ جاران لە دەستداوە. لە بەر ئەوەی وەک دەڵێت ئەمەریکا لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا تیشکی زۆری خستبووە سەر خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، ئەمە دەرفەتیدا بە وڵاتی چین کە لە خۆرهەڵاتی ئاسیا و لە ناوچەی هێند و پەسفیکدا دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات.

شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەوان

هەروەها شاهۆ حوسەینی رۆژنامەوان ئاماژەش بەوە دەکات کە بەڕێوەبەرایەتی بایدن باوەڕی وایە وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت لە ئاسایشی هەرێمەکەدا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری بکەن و پێشی زیاتر بە دەسەڵاتداربوونی ئێران لە هەریمەکە دا بگرن. بۆ گەیشتن بە ئەم مەبەستەش، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێی وایە پێویستە خۆ لە هەڕەشە کردن و بەکارهێنانی بژارەی لەشکری دوور ڕابگرن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی شاهۆ حوسێنی