کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا دەگەڕێت بە شوێن ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکاییدا لە زیندانەکانی سوریادا

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان ڕۆژی دووشەممە وتی بەرپرسانی ئەمەریکا لە پەیوەندیدان لەگەڵ خەڵکەکەدا لە سوریا بۆ دۆزینەوەی زانیاری سەبارەت بە ئۆستن تایس، تایس ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکاییە و 12 ساڵ لەمەوبەر لە سوریا دەستگیرکرا.

سۆلیڤان لە پڕۆگرامی Good Morning America ی کەناڵی ABC دا وتی " ئەمە کارێکی پێشینەیە بۆ ئێمە، دۆزینەوەی ئۆستن تایس و دۆزینەوەی ئەو زیندانەی کە ڕەنگە تێیدا زیندانی کرابێت، ڕزگارکردنی و گەڕاندنەوەی بۆ ماڵەوە بۆ لای خێزانەکەی بە پارێزراویی."

وتی " لەگەڵ تورکەکان و ئەوانی دیکەشدا لە سوریا قسە دەکەین و پێمان وتوون یارمەتیمان بدەن لەمەدا. یارمەتیمان بدەن ئۆستن تایس بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەوە."

تایس کە سەربازێکی پێشووی ئەمەریکا بووە و دواتر بووەتە ڕۆژنامەنووس، تەمەنی 31 ساڵ بوو کاتێک لە مانگی هەشتی ساڵی 2012 دا لە ماوەی ڕووماڵکردنی ڕاپەڕینەکەی سوریاییەکاندا دژی بەشار ئەسەد ڕفێندرا. ئەسەد ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن یاخیبووەکانەوە دوورخرایەوە دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی دیمەشقییان کرد. ئەسەد دوای زیاتر لە 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ و شەش دەیە لە دەسەڵاتی بنەماڵەکەی لە سوریا، دواجار هەڵات بۆ ڕووسیا.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی حکومەتی ئەمەریکا پێی وایە ئۆستن تایس لە ژیاندا ماوە.

بایدن وتی " باوەڕمان وایە لە ژیاندا مابێت. پێمان وایە دەتوانین ڕزگاری بکەین بەڵام هێشتا بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆمان نیە بۆ ئەوە. دەبێت بزانین لە کوێیە."

ڕۆژی هەینی سۆلیڤان لە کۆشکی سپی چاوی بە دایکی تایس، دێبرا تایس، کەوت، دوای ئەوەی دێبرا بە ڕۆژنامەنووسانی وت باوەڕی وایە کە کوڕەکەی هێشتا لە ژیاندا ماوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز