تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌گرێت

فرانسس ڕیکاردۆن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ تورکیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

باڵیۆزی تازه‌ ده‌سـتنیشـانکراوی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا که‌وته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ به‌هۆی لێـدوانه‌کانی که‌ ده‌ڵێت نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت با ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.

میدیای تورکیا له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌م لێـدوانه‌ ناڕه‌زایی له‌ لایه‌ن هه‌ندێـک کاربه‌ده‌سـتی تورکه‌وه‌ لێـکه‌وتۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا فرانسس ڕیکاردۆن له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی واشنتن هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌ بزانێت بۆچی تورکیا ڕۆژنامه‌نووسـان ده‌سـتگیرده‌کات سه‌ره‌ڕای ڕێبازی پـشـتیوانیکردنی له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد.

ڕۆژنامه‌وانی تورک سونه‌ر یاڵچین و سێ هاوکاری له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ تاوانی په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رنامه‌یه‌کی نائارامی حکومه‌ت ده‌سـتگیرکراون. دادپـرسـان به‌ تاوانه‌که‌دا ده‌چنه‌وه‌.

چه‌ند کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان کاردانه‌وه‌یان داوه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێن نوێنه‌ری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێویست ناکات ده‌ست بخاته‌ ناو کاروباری ناوخۆی تورکیاوه‌.