جێگری سهرۆکی ئهمهریکا دهڵێت پارتی کرێکارانی کوردسـتان گروپـێکی تێرۆرسـتیـیه و وهکو داعش ههڕهشهیه بۆ سهر خهڵکی تورکیا.
جۆ بایدن ئهمڕۆ شهممه له میانهی کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانی هاوبەشدا لهگهڵ ئهحمهد داوود ئۆغڵو سهرۆک وهزیری تورکیا له ئستهنبوڵ ئهمهی ڕاگهیاند و گوتی " داعش تەنها هەڕەشە نیـیە بۆ سەر خەڵکی تورکیا، بەڵکو پەکەکەش بە هەمان شێوە هەڕەشەیە، وە ئێمە ئەوە باش دەزانین. هەرچەندە بڕوامان وایە زۆربەی زۆری کورد خوازیارن لە کۆمەڵگادا لەگەڵ هەموو کەسێـک بە ئاشتی بژین، بەڵام دەبێت ڕوون و ئاشکرابین پەکەکە هیچ خواستێـک یان مەیلێـکی بۆ ئەنجامدانی ئەمە نیشان نەداوە. بە کورتی گروپێـکی تێرۆرستیـیە و ئـەوەی لـەسـەری بـەردەوامـە بـێ گـومـان شـتـێـکی قـێـزەوەنـە. هەروەها من دەزانم، ئێمە دەزانین و جیهان دەزانێت کە حکومەتەکەتان، بەڕێز سەرۆک وەزیر لە ڕابردوودا هەوڵی بۆ دانوستاندنی ئاشتی دابوو لەگەڵ پەکەکەدا، تاوەکو چەکەکانیان دابنێن یان وازبێنن و بڕۆن، بەڵام نەیانکرد و ئێوەش هیچ بژارەیەکتان بۆ نەمایەوە. بەڵام هیوادارم و دڵنیاشم کە دەسـتبەرداری هەوڵەکانتان نابن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێـکی سیاسی، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت ئەوەش بکەن کە پـێویستە بۆ پاراستنی خەڵکەکەی خۆتان."
سهرۆک وهزیری تورکیا ئهویش لای خۆیهوه گوتی هیچ جیاوازیـیهک له نێوان پهکهکه و داعش و نوسرهدا نیـیه." گوتیشی ئەنکەرە و واشنتن تێڕوانینیان لە بارەی نەهێشتنی تێرۆرەوە هاوشێوەیە.
سەبارەت بە سوریاش، جۆ بایدن گوتی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا باشترین ڕێگەیە، بەڵام ئەگەر ئەوە شیانی نەبوو، ئەوا بۆ کرداری لەشکری ئامادەین. پاشان گوتی لەگەڵ داوود ئۆغڵو تاووتوێی چۆنیەتی پشـتیوانیکردنی عەرەبی سووننەیان لە سوریا کردووە تاوەکو ڕێگە لە داعش بگرن لەوەی دەستیان بە سنوورەکانی تورکیا بگات.
ئۆغڵو لای خۆیەوە گوتی سێ هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا هەن، ئەوانیش ڕژێمی سوریا کە بووەتە مایەی ئاوارەبوونی خەڵکی بەهۆی دڕندایەتیـیەکەیەوە، دووەم داعش کە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، سێـیەم پەیەدە کە پاکتاوی نەژادی دژی عەرەب و تورکمان ئەنجامداوە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵیان دەکات.
تـێـڕوانینی بایدن لەسەر پەکەکە
Your browser doesn’t support HTML5