دوای کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکەی نێوان سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ لێدوانی جیاوازتر لە کۆنفراسەکە باس دەکرێت، لە لایەن ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس کە بەشداربوون لەو کۆبوونەوانە.
نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی سەباح یاسین دەڵێت "قورسە بتوانیت لێکدانەوەی ورد بۆ ئەو کۆبوونەوە داخراوانە بکەیت کە نازانیت لەسەر چی ناکۆکن و لە سەر چی کۆکن. هەردوولا ئەندامی ناتۆن، تورکیا دووەم سوپای ئەو هێزەیە، تورکیاش لەو سەردەمەی کە ناتۆی بۆ دروست بووە تا ئەوڕۆ دەخوازێت رۆڵی خۆی بپارێزێت، رەنگە ئەمریکا بیەوێ تورکیا دوور بخاتەوە لە روسیا، کە ئەوەش روون نییە تاچەند سەرکەوتوو دەبن."
زۆرێک لە چاودێران ئەم سەردانەی ئەردۆغان و لەم ساتەوەختە، زیاتر کەم کردنەوەی ئەو هەموو فشارەیە لەسەر سەرۆک ترامپ، هەروەها گۆڕینی رای خەڵکی ئەمریکا، سەباح یاسین لەو بارەیەوە دەڵێت "خەڵکی ئەروپی و ئەمریکی لە منداڵییەوە وەها فێر کراون بە کەمی درۆ دەکەن، ئەو پشتکردنە لە کوردی سوریا ئاسان تێ ناپەڕێت، بە تایبەتی لە لایەن خەڵکی ئەمریکاوە، لە ئێستادا ئەوەی کۆمارییەکان لێی دەترسن بە تایبەتی لە لایەن دەنگدەری ئەمریکایی، هەڵبژاردنەوەی جارێکی تری ترامپ، کۆمارییەکان لەو شەرمەزاربوونە دەترسن لە هەمبەر دەنگدەری ئەمریکیدا لە بەرامبەر ئەو خیانەتەی لە کوردانی رۆژئاوا کرا، نازانم بە چ جۆرێک دەیانەوێ ئەو هاوکێشەیە هەڵگەڕێننەوە، ئەگەر وانەکەن لە لایەن دەنگدەرەوە وەڵام دەدرێنەوە، وەک ئەوەی بەسەر جۆربۆشی باوکدا هات کە بەخەڵکی عێڕاقی ووت رابپەڕن و دوواییش پشتی تێکردن، بەڵام دەنگدەر پشتی تێکردنو کڵینتن هەڵبژێردرا."
لە بەشێکی تری وتوێژەکە باس لەوە کراوە کە سیاسییەکانی کورد لەو بەشە رۆژئاوا گرنگە چی بکەن ، یاسین پێی وایە کوردیش لەوێ پێویستە بەخۆدا بچنەوەو سوود لەو هەڵانەی رابردوو ببینن.
Your browser doesn’t support HTML5