یەڵن ئەمەریکا بە نیازە سەپاندنی سزای نوێ بۆ سەر ڕووسیا ڕابگەیەنێت

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین

ڕۆژی سێشەممە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین وتی ئەمەریکا سەپاندنی سزای نوێ ڕادەگەیەنێت لە پێناو تێکدانی هەوڵەکانی ڕووسیادا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا، " سزا بەسەر ئەو لایەنانەشدا دەسەپێندرێت کە لە وڵاتانی سێیەمن و کەلوپەلی سەربازیی گرنگ بۆ ڕووسیا دابین دەکەن."

یەڵن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەستپێکی کۆبوونەوە ساڵانەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهاندا وتی خەزێنە " ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ کردنەوەی بەهای سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز