سیناتۆرانی ئەمەریکا ئامادەی کۆبوونەوەیەک دەبن سەبارەت بە کۆریای باکور لە کۆشکی سپی

کاربەدەستان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەڵێن کاربەدەستە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەیەک پێشکەس دەکەن سەبارەت بە ڕەوشەکە لە کۆریای باکور.

ڕوونیان کردەوە داواکە ئاڕاستەی هەر سەد ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە کراوە بۆ ئامادەبوونی ئەو ڕوونکردنەوەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن و وەزیری بەرگری جەیمس ماتس و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دان کۆتس و جۆزێف دانفۆردی سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکان پێشکەشی دەکەن.

شایەنی باسە کاربەدەستانی ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا نیگەرانی خۆیان دەربڕیبوو سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکی و ناوەکییەکانی کۆریای باکور و ئەو هەڕەشانەی کە دەیکات لە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی.

سەرچاوە ڕۆیتەرز