سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان داوا ده‌کات فه‌رمانی کۆچبه‌ری تڕامپ هه‌ڵوه‌شێته‌وه

ئانتۆنیۆگۆترێش

ئانتۆنیۆگۆترێش، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان داوا ده‌کات فه‌رمانی دانۆڵد تڕامپ بۆ ڕێگا گردنی کاتی له سه‌فه‌ری هاووڵاتیانی ۷ وڵاتی به زۆرینه مۆسڵمان بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوه‌شیته‌وه.

خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی به فەرمانه‌که‌ی دانۆڵد تڕامپ

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری فرانس پرێس، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م به‌ربه‌ستانه به مانای ژێرپێنانی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م به‌ر‌به‌ستانه ڕێگا گردن له هاتنی تێرۆریستان بۆ ئه‌مه‌ریکایه ئه‌وه به‌م بڕیاره ئه‌و ئامانجه ده‌سته‌به‌ر نابێت.