پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی بۆکس، محه‌مه‌د عه‌لی، دوای 32 ساڵ ئازاری دماره‌کانی له‌ش له ته‌مه‌نی 74 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. محه‌مه‌د عه‌لی له دایک بووی 17ی مانگی یه‌که‌می 1942 له ویلایه‌تی کێنتاکی بوو. محه‌مه‌د عه‌لی هه‌م له بۆکسێری لێوه‌شاوه‌یی و هه‌م کێ به‌رکێکانی ئۆله‌مپیک پاڵه‌وانه‌تی خۆی بۆ ساڵانێکی زۆر مسۆگه‌ر کردبوو. گۆڤاری ناسراوی وه‌رزشی، ئیلۆستره‌یت، محه‌مه‌د عه‌لی وه‌ک یه‌که‌م وه‌رزشوانی سه‌ده‌ی بیست ناوزه‌د کرد.
محه‌مه‌د که بابی ڕه‌نگ ڕێز بوو دوای ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌کی شه‌ڕانی دووچه‌رخه‌که‌ی دزی ده‌ستی به فێربوونی بۆکس کرد. ڕاهێنه‌ری محه‌مه‌د عه‌لی کوتی ئه‌م کوڕه که دواتر به ناوی کاشیس مارسیلا کله‌ی ناسرا به تێکه‌ڵاوکردنی لێبڕاویی و بێ ئه‌زموونی توانی گه‌شه بکات.
به زه‌ربه‌یه‌کی ده‌ستی ڕاست ئارچی مۆری ته‌ختی زه‌وی کرد.
له 1964 محه‌مه‌د عه‌لی به شکست دانی سانی لێستن یه‌که‌مین پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی خۆی له ئاستی بۆکسی وه‌زن قورس مسۆگه‌ر کرد.
چاو له مشتی ده‌ستی ڕاستی کله‌ی بکه‌ن، لیستن درا به زه‌وی دا.
ستون نووسی وه‌رزشی گۆڤاری واشنگتن پۆست، مایک وایز، ده‌ڵیت عه‌لی بۆکسێرێکی زۆر باوه‌ربه خۆ کردوو بوو و به‌رده‌وام له ده‌مێکدا به هه‌ر دوو ده‌ست شه‌ری ده‌رکرد باڵا ده‌ستی خۆی نیشان ده‌دا. ئه‌مه هێزی ئه‌و نیشانده‌دات.
مایک وایز: "محه‌مه‌د عه‌لی ڕه‌نگه یه‌که‌م که‌س، یه‌که‌م پاڵه‌وان له ئه‌مه‌ریکادا بووبێت، به شتێک ههڵبڵی و به کرده‌وه‌ش بیسه‌لمێنێ."
محه‌مه‌د عه‌لی:"مه‌ن مهزنترینم، هه‌موو ئه‌وانه شکست ده‌ده‌م که هاوتای من نین، ئه‌گه‌ر زۆریش زیره‌ک بی، هه‌ر ته‌ختی زه‌ویت ده‌که‌م."
عه‌لی بوو به موسوڵمان و ناوی خۆی گۆڕی، دوای ئه‌وه‌ی کێبه‌رکێکانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به ناوی محه‌مه‌د عه‌لی ڕێزی لێده‌گیرا. سێ ساڵ دواتر که‌وته به‌ر ره‌خنه‌یکی زۆر به هۆی ئه‌وه به پێی باوه‌ڕی ئاینی خۆی ئاماده نه‌بوو بچێته سه‌ربازی و دژی شه‌ری ڤیه‌تنامیش لێداوانی دا. هه‌ر به ئه‌و هۆیه‌وه، نیشانه‌کانی پاله‌وانه‌تی لێسیندرایهوه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ نه‌یتوانی بوکس بکات تا ئه‌و کاته‌ی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا له 1970بڕیاره‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ بۆکس، ئه‌و له ڕووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ پاڵه‌وانی نوێی بۆکسی وه‌زن قورسی جیهان، جۆ فریزر، دۆڕاندی. ئه‌مه یه‌که‌مین شکستی محه‌مه‌د عه‌لی بوو، به‌ڵام ئه‌و دواتر توانی دیسان نیشانی پاڵه‌وانه‌تی خۆی به‌شکست دانی فرێزر وه‌ربگرێته‌وه.
پاڵه‌وانێکی کۆنه‌کاری تر، جۆرج فۆرمن له 1974 بوو به ڕه‌قیبی محه‌مه‌د عه‌لی و له هه‌مان ساڵدا له وڵاتی زه‌ئیر له ناوه‌ندی ئافریکا کێ بهرکێیکان کرد که به ناوی "هات و هاواری نێو جه‌نگل" ده‌ناسرێت و له دهرهنجامیشیدا محه‌مه‌د عه‌لی بردیه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی: "من له گه‌ڵ تمساح زۆرانم گرت، له گه‌ڵ نه‌هه‌نگ ململانێم کرد، هه‌وره تریشقهم خسته نێو به‌ند. هه‌ر حه‌وتووی رابردوو ئه‌من تهلانیکم تێک رووخاند، بردێکم بریندار کرد و خشتێکم نارده خسته‌خانه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه کارێکی دژوارم کرد."
مایک وایز: "ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی که شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بخاته ژێر کاریگه‌ری خۆی، ئه‌مڕۆ یه‌ک له به‌رچاوترین ستراتژیه‌کانی خۆی به‌کارهێنا. جووڵان وه‌ک که‌سێكی ماندوو تا لایه‌نی به‌رامبه‌ری ته‌واو ماندوو بکات و له ناکاو ڕاپه‌ڕین و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ی له خۆلی هه‌شته‌م دا ته‌ختی زه‌وی بکات. ئه‌مه ڕه‌نگه هێشتا سه‌یرترین کاتی بردنه‌وه له مێژووی بۆکسدا بێت."
محه‌مه‌د عه‌لی دوای ئه‌وه دووباره له سێهه‌مین و دواین کێ به‌رکێی خۆی له گه‌ڵ فریزر ڕووبه‌ڕوو بۆوه. ئه‌وه کۆتایی ساڵی 1975 له فیلیپین بوو و عه‌لی له چوارده خۆل‌دا خۆی ڕاگرت و سه‌رکه‌وتووی کێ بهرکێکه بوو.
دواتر له ساڵی 1984 ئاشکرا بوو که ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی بۆکس تووشی نه‌خۆشی دهمارکان بووه. ئه‌و ئێتر نه‌یده‌توانی وه‌ک په‌پووله‌یه‌ک بفڕێت و وه‌ک هه‌نگێک زاری خۆی بڕێژێت. به‌ڵام کراوه‌یی و سۆزی بۆ مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌بوو به هیما بۆ خه‌ڵک له هه‌موو جیهاندا.
مایک وایز: " محه‌مه‌د عه‌لی خۆشه‌ویست بوو. ئه‌و دڵێکی بوو که پێم وانیه هیچ کاتێکی تر که‌س بتوانێت دڵی وای بێت."
چ خۆشمان بوێت، چ ڕه‌قمان لێی بێت محه‌مه‌د عه‌لی بێگومان هه‌ستی خه‌ڵکی بزواند و ڕه‌نگه زیاتر له پاڵه‌وانیه‌تی له بۆکسدا، هه‌ر ئه‌مه بووبێته میراتی به‌رده‌وامی ناو‌و و یادی ئه‌و.
نووسه‌ر: Carla Babb