به‌رنامه‌کانی ڕادیۆیی زمانی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه په‌خش ده‌کرێن، به‌وه‌ش له به‌رده‌م گوێگرانیدا ڕێـگه‌یه‌کی نوێ بۆ بیسـتنی ده‌کرێته‌وه له عێراق و تورکیا و سوریا و ئێران و له هه‌نده‌رانیش.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا تاکه میدیای نێوده‌وڵه‌تیـیه که‌وا بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵه به‌رنامه‌کانی خۆی به هه‌ردوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کی سۆرانی و کرمانجی پـێشـکه‌ش ده‌کات، وه توانیویه‌تی گوێگرێکی زۆر له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌یڤد ئهنسۆر خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌ی په‌خشکردنی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆیه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه که له ئێسـتادا بۆ زمانه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی پاکسـتان و بورما په‌یڕه‌وده‌کرێت، ده‌ڵێت دانانی به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردیش له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت مانای خۆی هه‌یه.
ده‌یڤد ئهنسۆر ده‌ڵێت "ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که تیمێـکی دهنگوباسی به‌توانای هه‌یه له مێژه‌وه له ڕێی ڕادیۆوه به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ ئه‌و ناوچانه په‌خش ده‌کات که له ئێسـتادا وه‌رگرتنی که‌ناڵه‌کانی سه‌ته‌لایه‌ت تیایاندا گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
به‌ڕێز ئهنسۆر ده‌شڵێت بۆیه ئێمه ده‌توانین به دانانی چه‌ند کامێرایه‌ک له سـتدیۆکانی ڕادیۆدا بینه‌رانی سه‌ته‌لایتمان ڕێگه‌یه‌کی تریان له‌به‌رده‌مدا بێت بۆ بینین و بیستنی به‌رنامه‌کانمان.
له‌مه‌ودوا ڕۆژانه له 5 ی پاش نیوه‌ڕۆوه به کاتی هه‌ولێر و بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌رنامه‌کانی ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر سه‌ته‌لایتی Hotbird یش په‌خش ده‌کرێت که یه‌کێـکه له‌و سه‌ته‌لایتانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری که‌ناڵی بۆ ناوچه‌که له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها په‌خشکردنی به‌رنامه‌کان له‌سه‌ر شه‌پـۆله‌کانی SW بۆ ناوچه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر شه‌پـۆله‌کانی FM له ژماره‌یه‌ک له شـاره‌کانی باکور و باشوری عێراق و هه‌روه‌هاش شه‌پـۆلی MW له کوه‌یته‌وه.
ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جگه له ده‌نگوباسه‌کان چه‌ندین به‌رنامه‌ی ناوداری هه‌یه، له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌له‌و واشنتن و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی " به‌یه‌ک گه‌یاندنی کوردان" که دوو هه‌فته جارێک له به‌شی به‌رنامه تهلهفزیۆنیـیهکانی سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوده‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاگه سهرکوتووهکانیدا به هه‌ردوو زاراوه‌که ڕووماڵی ته‌واوی ده‌نگوباسه‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ریکا و جیهان به گشتی ده‌کات و ڕێـگه به گوێ‌گران و بینه‌رانی ده‌درێت تیایاندا ڕاوبۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕ بکه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بڵاوکراوه‌یه په‌یوه‌ندی به Kyle B. King بکه له ئۆفیسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌م ئیمه‌یڵه kking@voanews.com . هه‌روه‌ها بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر زمانه‌کانی دیکه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زمانی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بکه له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشـانه www.voanews.com .
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه که‌ناڵه‌که له سه‌ته‌لایت بدۆزنه‌وه:
Satellite: Eutelsat Hotbird 13°E
Frequency: 12.226 GHz
FEC: 3/4
Symbol Rate: 27.5 MS/S
Signal Polarization: V
Channel: 240