فۆتۆگرافەرێکی جەنگیی کورد باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە بەرەکانی جەنگدا و تایبەتمەندی و ئاڵنگارییەکانی فۆتۆگرافەری جەنگی ڕووندەکاتەوە.
هاوڕێ خالید، فۆتۆگرافەرێکی جەنگییە و لە دایکبووی شاری کەرکووکە. ئەو لە شەڕی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە و جەنگە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا وەکو فۆتۆگرافەر کاری کردووە.
لە وتوێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هاوڕێ خالید باسی لەو ئاڵنگارییانەی کرد کە لە بەرەکانی جەنگدا دێنە ڕێی فۆتۆگرافەرێکی جەنگی.
وتی "فۆتۆگرافەرانی جەنگ سەرەتا فەنتازیایەکی وایان هەیە کە بتوانن شتێک بگۆڕن. بەڵام دواتر دەردەکەوێت کە ئێمە هیچمان پێناگۆڕدرێت و ئەوەی لەسەرمانە گەیاندنی چیرۆکەکانە."
فۆتۆگرافەری کورد، هاوڕێ خالید، لە ئێستادا و لە کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی هەستاوە بە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ فۆتۆکانی کە لە دەمی جەنگە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا گرتوونی.
Your browser doesn’t support HTML5