هەوڵ و تێکۆشانێکی نوێ کە وەک هەڵمەتیک چاوی لێدەکرێت لە ژیر ناوی "نا بۆ کوشتنی کوردان و بەڵێ بۆ پاراستنی سەرەوەری و کەرامەتی کوردان" لە ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دەستی پێکردوە.
لە مێزگردی ئەم جارەی پرۆگرامی حەوتووانەی "ڕوانگە" دوکتور خالید یەکێک لە پشتیوانانی ئەو هەوڵە دەڵێت، ئەو هەڵمەتە لە یەکەم هەنگاوی خۆی دا سەرنجی گەلێک لە خاوەن بیرانی سەربەخۆی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کردارێک دەربڕی کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواری دا ماوەی چەندین ساڵە دەدیترێت و شێوەی جۆراوجۆری بە خۆیەوە گرتووە.
هەروەها ئەو شی دەکاتەوە ئەو بابەتانەی کەمپەینەکە خەڵکی لی ئاگاداردەکاتەوە ڕەخنە گرتن لە لایەنێک و ڕێکخراوێکی سیاسی تایبەت نیە، بەڵکوو تەوەرە گرنگەکانی رۆژ وەک توند و تیژی لە نێو کۆمەڵ، کوشتنی کۆڵبەران، گیرۆدەبوونی گەنجان بە بەنگ و موخەدەرات، کولتور، زمان، ژیان لە هەندەران و بابەتی هاوشیوە دەگرێتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5