نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان:وه‌فدی حكومه‌تی سوریا به‌شداری ده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌كانی ژنێڤ

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند،نێردراوی تایبه‌تی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سوریا(ستیڤان دی میستۆرا)دڵنیایی وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی حكومه‌تی سوریا ئاماده‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی ژنێڤ ده‌بێت.

له‌پێشووتردا ڕۆژنامه‌ی(وه‌ته‌ن)ی سوری بڵاوی كردبوه‌وه‌ وه‌فدی حكومه‌ت بۆ دانوستانه‌كان كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری ده‌كات ئێستا له‌سورییان و به‌ڕێ نه‌كه‌وتن،ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایبگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ن.

ئه‌لیسانده‌ر فیلوتشی وته‌بێژ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ژنێڤ بێ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر وتی"تا ئێستا وه‌فدی حكومه‌تی سوریا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ژنێڤ،به‌ڵام نێردراوی تایبه‌تی نامه‌یه‌كی پێ گه‌یشتووه‌ كه‌ وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌(٢٩)ی نۆڤه‌مبه‌ر ده‌گه‌نه‌ ژنێف بۆ به‌شداری كردن له‌دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌سوریا."

(سه‌رچاوه‌\ڕۆیته‌رز)