ژمارەی دانیشتوانی جیهان 8 ملیاری تێپەڕاندووە و تەمەنی درێژتر بووەتە هۆی لە دایکبوونی کەمتر، بەڵام گەشەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەردەوامە لە ڕەوتی درێژخایەنی خاوبوونەوەدا.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەزەندەی خۆی دەڵێت 10 مانگ پێشتر ژمارەی دانیشتوانی جیهان 8 ملیاری تێپەڕاندووە، ڕۆژی 22 ی مانگی دەی ساڵی 2022 ی وەکو " ڕۆژی 8 ملیار " ڕاگەیاند.
ناڕێکی لە ژمارەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وڵاتان بە شێوەیەکی جیاواز سەرژمێری دەکەن بۆ دانیشتوانییان، هەندێکیان تەنانەت ئەوەش ناکەن. بەگوێرەی دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا، زۆرێک لەو وڵاتانە سیستمی تۆمارکردنی لە دایکبوون و مردنییان نیە. هەندێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین دانیشتوانییان هەیە، وەکو هیندستان و نایجیریا، زیاتر لە 10 ساڵە سەرژمێرییان نەکردووە.
لە کاتێکدا کە گەشەی دانیشتوانی جیهان بە خێرایی ماوەتەوە، لە وەچەرخانی هەزار ساڵەوە لە 6 ملیارەوە زیادیکردووە بۆ 8 ملیار، بەڵام ئەو ڕێژەی خێراییە لە نێوان ساڵەکانی 1920 ەوە بۆ ساڵی 2000 خاوبووەتەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی دانیشتوانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکەکە بۆ تەمەنێکی درێژتر دەژین. تەمەنی ناوەند لە جیهاندا ئێستا 32 ساڵە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2060 دا تەمەنی ناوەند ببێتە 39 ساڵ.
وڵاتانی وەکو کەنەدا مردنی بەساڵاچووەکانییان کەمتر بووەتەوە، هاوکات لە وڵاتانی وەکو نایجیریا مردنی منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.
ڕێژەی منداڵبوون یاخوود ڕێژەی لەدایکبوون بۆ هەر ژنێک کە لە تەمەنی منداڵبووندایە لەم نێوەندەدا لە دابەزیندایە، لە زۆربەی جیهاندا لە خوار ئاستی جێگرەوەوە دادەبەزێت و بەشدارە لە ڕەوتێکی زیاتر لە 50 ساڵەدا، بە تێکڕا، زیادبوونێکی کەمتر لە گەشەی دانیشتواندا.
دیمۆگرافیناسان دەڵێن کەمترین ژمارەی لەدایکبوونی لەو جۆرە کە پێویستە بۆ جێگرتنەوەی هەردوو باوک و دایک بۆ دانیشتوانی جیهانی بێلایەن 2.1 ە. ئێستا نزیکەی سێ لەسەر چواری خەڵک لەو وڵاتانەدا دەژین کە ڕێژەی منداڵبوونیان لە دەوروبەری یاخوود لە خوار ئەو ئاستەدایە.
ئەو وڵاتانەی کە ڕێژەی منداڵبوونیان لە دەوروبەری ئاستی جێگرەوەدایە بریتین لە هیندستان و تونس و ئەرجەنتین.
نزیکەی لە سەدا 15 ی خەڵک لەو شوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی منداڵبوونیان لە خوار ئاستی جێگرەوەوەیە. ئەو وڵاتانەی ڕێژەی منداڵبوونیان کەمە بریتین لە بەڕازیل و مەکسیک و ئەمەریکا و سوید، لە کاتێکدا ئەوانەی ڕێژەی منداڵبوونیان زۆر نزمە بریتین لە چین و کۆریای باشوور و ئیسپانیا.
ئیسڕائیل و ئیسیوپیا و پاپوای نیوگینیا لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە ڕێژەی منداڵبوونیان بەرزترە لە ئاستی جێگرەوە بۆ تاوەکو 5. ئەم جۆرە وڵاتانە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی جیهانیان هەیە.
تەنها نزیکەی لە سەدا 4 ی دانیشتوانی جیهان لەو وڵاتانەدا دەژین کە ڕێژەی منداڵبوونیان لە سەروو 5 ەوەیە. سەرجەمییان لە ئەفریکا دەژین.
پێشبینی دەکرێت ڕێژەی منداڵبوون لە جیهاندا لانیکەم تا ساڵی 2060 دابەزێت، دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا دەڵێت پێشبینی ناکرێت تاوەکو ئەو کاتە هیچ وڵاتێک ڕێژەی منداڵبوونی لە 4 زیاتر بێت.