پۆلێک له چالاکانی سیاسی کوردستانی ئێران بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به ئاستی په‌ناخوازیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگان له شاری سـۆکهۆڵم و له ژێر خێوه‌ت دا ده‌ستیان به که‌مپه‌ینێک کرد بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بۆ ئافیسی کۆچبه‌ری و حکومه‌تی سوید بهێنن وه‌ڵامی داخوازه‌کانیان بده‌نه‌وه.
کاک خالید ئه‌مینی یه‌کیک له ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌ناخوازانه‌یه که به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیس شوێنی مانگرتنی پێ چۆل کردوون، به هوی ئه‌وه‌ی وه‌ک پۆلیس گوتوویه‌تی ساڵی زایینی نزیک ده‌بیته و شوێنه‌که‌ی ئه‌وان به تایبه‌تی له ئه‌و ماوه‌یه‌دا جم و جۆڵی له‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌مینی باسی ئاستی ناله‌باری خۆیان له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه مانگرتنه‌دا ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانی پێداهاتنه‌وه‌ی پۆلیس به‌ر سه‌ر بار و دۆخیانن و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی جێگای هیوایان نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه سه‌رله‌نوێ درێژه به مانگرتنیان ده‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:05 خوله‌كه.