بزوتنه‌وه‌ی تهزهپهی کوردی تورکیا ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا داوا له هه‌موو خوێندکارانی کورد ده‌کات له 20 تا 25 ی مانگی نۆ بایکۆتی خوێندنگه تورکیـیه‌کان بکه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی زمانی کوردی له ده‌سـتوری تورکیادا به فه‌رمی دانیپـیادا نه‌نراوه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سامی تان سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له ئسته‌نبوڵ کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.