لێـکدانه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌وانی که‌رکوک بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی به‌غدای نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز

چه‌ند ڕۆژێـکه‌ کۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌که‌ی کێشه‌ی ناوکی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ میوانداری به‌غدا ته‌واوبوو، که‌چی هێشتا وتووێژی لایه‌نه‌ عێراقیـیه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌و میوانداریـیه‌ کۆتایی نه‌هاتووه‌.

زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان له‌ دوو بۆچووندا کۆده‌بنه‌وه‌. خه‌ڵـکێـکی زۆر له‌ سیاسی و ڕۆشنبیر و خه‌ڵـکی ئاسایـیش وه‌ها ده‌بینن عێراق خۆی به‌ دنیایه‌ک کێشه‌ی ناوخۆی که‌ڵه‌که‌بووه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و پـێویسته‌ ده‌وڵه‌تی ئێسـتای عێراق هه‌وڵ بدات کێشه‌کانی خۆی چاره‌سه‌ربکات نه‌ک کێشه‌ی وڵاتانی تری دراوسێ.

بۆچوونێـکی تر خۆی له‌وه‌دا ده‌گرێته‌وه‌‌ که‌ پـێویسته‌ عێراق له‌ ڕووی دیپـلۆماسـیـیه‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه‌ کاروانی وڵاتانی دنیا، به‌ تایبه‌تی که‌ عێراق له‌سه‌ر ده‌سـتی ڕژێمی سه‌دا‌م حسێندا به‌ ته‌واوه‌تی دابڕابوو له‌ کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی.

له‌ که‌رکوکیش بۆچوونی جیاواز که‌وته‌وه‌ له‌مه‌ڕ به‌ستنی کۆنگره‌ی P5+1 ی وڵاتانی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران که‌ له‌ به‌غدا له‌ 23 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.

یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک ڕاوبۆچوونی دوو ڕۆژنامه‌وانی له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه‌.