به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ 4 کارمه‌ندی ئاسایش له‌ که‌رکوک بریندارده‌بن

هێزه‌کانی ئاسایش له‌ شـاری که‌رکوک

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ که‌رکوک 4 کارمه‌ندی هێزه‌کانی ئاسایش برینداربوون که‌ یه‌کێـکیان وێنه‌گری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی دوو مینی زه‌مینی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک پـیایاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.