یاسین ته‌ها وڵاتانی که‌نداو ده‌یانه‌وێت نینۆکی ئێران بکرێت

به‌م دوایـیانه‌، تێبینی ده‌کرێت که‌ ڕۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو له‌ زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندندایه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و به‌رچاویان بینی له‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی ناسراو به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی، له‌ لیبیا وه‌بگریت هه‌تا یه‌مه‌ن و سوریا و ته‌نانه‌ت عێراقیش له‌ پاش بانگهێشتکردنی قه‌ته‌ر بۆ جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشمی.

سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕۆڵ بینینه‌‌ و هاوکێشه‌ی هێز له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ڕۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێبازی ڕۆژئاوا له‌ به‌رامبه‌ر ئێرانی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتدایه‌.

ئه‌مانه‌‌‌ ته‌وه‌ره‌ی هاڤپه‌یڤینن له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان یاسین ته‌ها‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت وڵاتانی که‌نداو نایانه‌وێت بکه‌ونه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت نینۆکی ئێران له‌ که‌نداو جیهانی عه‌ره‌بیدا بکه‌ن.