مێژوو پڕە لەو کارەساتە گەورانەی کە ئەوڕۆکە وەک کۆمەڵکوژی تۆمارکراون و هەزاران دۆکۆمێنت لەسەریان کۆکراونەتەوە، هۆلۆکۆست و پێشتریش كۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، ئەنفال و کیمیابارانکردنی کورد و دەیان کۆمەڵکوژی دیکە مرۆڤایەتی رادەگرن لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدا. بەڵام ئایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەتواناییدایە لەم جیهانە مۆددێرنەدا، لەناو ئەو هەموو تەکنۆلۆژیا، پەیوەندی، ئاوەدانی و پێشکەوتنانەدا بەر بە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بگرن؟
کاتێک تیرۆر توانای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دەبێت ئیتر هاوکێشەکان لە قەیرانەوە بازهەڵدەدەنە قۆناغێکی ترسناکتر.
لەوبارەیەوە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆژنامەوان گۆران بابە عەلی سازداوە.
گۆران بابە عەلی رایوایە "ئەوەی بەسەر ئێزیدییەکاندا هاتووە ئەگەر وەک کەیسێکی جیاواز ئیشی لەسەر بکرێت زۆر گرنگە"
هەروەها دەڵێت " گروپێک کە توانایەکی سەربازی و هەروەها لۆجیستیکی و تەنانەت جۆرێک لە بیرۆکراسی دەوڵەتی هەبێت ئەویش دەتوانێت جینۆساید ئەنجام بدات، لەبەرئەوە پێمباشە دەوڵەتی ئیسلامی داعش هەروەک دەوڵەتێک سەیر بکرێت کە خۆیان راگەیاندوە، بەو شێوەیە کە تەنانەت بەپێی یاسای نێودەوڵەتی جێنۆساید دەشێ وەکو دەوڵەت موحاسەبە بکرێن"
شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی کاتێک کە تیرۆر دەگاتە قوناغێکی مەترسیداری شەڕانگێزی و کوشندەگەرایی بێوێنە ئیتر مرۆڤکوشتن و کاولکاریی و وەحشیگەری دەبنە کردەگەلێکی ستراتیژی و بەرنامەڕێژ کە بەڕەنگاربونەوەیان و وەستاندنیان پێویستی بە ستراتیژ و هزرێکی جیاواز و قوڵ هەیە بۆ ڕاڤەکردن و تێگەیشتن لەوردەکاری و ستراتیژە هەرە نادیارەکانی دیاردەیەکی وک داعش.
فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا...
Your browser doesn’t support HTML5