دوای 10 ساڵ لە کۆمەڵکوژییەکە، ئێزدییەکان هێشتا دەترسن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

فەهاد قاسمی تەمەن 21 ساڵ وێنەیەکی خۆی پیشان دەدات لەو کاتەدا کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراوە لە سوریا

فەهاد قاسم تەمەنی 11 ساڵ بوو کاتێک چەکدارانی داعش هێرشییان کردە سەر کۆمەڵگە ئێزدییەکەی لە شنگال لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 دا و دەستگیرییان کرد.

هێرشەکەی داعش دەستپێکی هەڵمەتێکی ڕێکخراو بوو بۆ کوشتن و بە کۆیلەکردن و لاقەکردنی هەزاران ئێزدی، جیهانی توشی شۆک کرد و زۆربەی 500,000 دانیشتووە ئێزدییەکەی ئاوارە کرد. لە سەرەتای هێرشەکەدا هەزاران کەس کۆکرانەوە و کوژران، کە لە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 2014 دا دەستیپێکرد.

باوەڕوایە زۆرێک لە ئێزدییەکان لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا مردبێتن. ئەوانەی ڕزگارییان بوو هەڵاتن بۆ چیای شنگال، هەندێکیان بەهۆی گەمارۆی داعشەوە چەند هەفتەیەک لەوێ گیرییان خوارد.

قاسم کە ئێستا تەمەنی 21 ساڵە و لە یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بچووکدا دەژی لە کامپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوورە لە شوێنەکەی خۆیەوە، لە شنگال.

لەلایەن داعشەوە مەشقی پێکراوە تاوەکو ببێتە منداڵێکی سەرباز و لە شەڕەکاندا بەشدار بووە، پێش ئەوەی ئازاد بکرێت لەو کاتەدا کە خەلافەتی داعش لە ساڵی 2019 دا لە بەگجوزی سوریا ڕووخا. بەڵام لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیماناندا نیوەی خوارەوەی قاچی لە دەستداوە.

وتی " پلانم نیە بۆ داهاتووم لە عێراق."

وتی " ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە لە هەمان شت دەترسن ڕووبداتەوە کە لە ساڵی 2014 دا ڕوویدا."

زۆرێک هاوشێوەی قاسم دەترسن بگەڕێنەوە، 10 ساڵ دوای ئەوەی زۆرێک لە حکومەتەکانی جیهان و دەزگا نێودەوڵەتییەکان کارەکەی داعشییان لە شنگال بە کۆمەڵکوژی ناوبرد.

ئێستا شنگال بە وێرانەیی ماوەتەوە خزمەتگوزارییەکان تێیدا کەمن و ئاو و کارەبای کەمە، دانیشتوانەکەشی دەڵێن ئەو قەرەبووەی کە حکومەت دەیدات بۆ ئاوەدانکردنەوە کەمە و بەش ناکات.

دۆخی ئاسایشی شنگال بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات. چەندین گروپی چەکداری جیاواز کە شەڕییان دژی داعش کردووە بۆ ئازادکردنی شنگال هێشتا تێیدا ماونەتەوە.

ئەمەش سەرەڕای ڕێککەوتنی ساڵی 2020 ی شنگال کە تێیدا داوا لەو گروپانە کرا شنگال چۆڵ بکەن و سەرۆک شارەوانییەک و هێزێکی پۆلیس دابنێن کە پێکهاتبێت لە دانیشتوانی شنگال.

لە ئاسمانیشەوە، هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دژی ئەو هێزانەی کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن دۆخەکەی خراپتر کردووە. لەو هێرشانەدا هاووڵاتیانی مەدەنیش دەکوژرێن و ئەوەش بووەتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز