له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوک و دوبز ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوون به‌ قوربانی

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوک و دوبز ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوون به‌ قوربانی

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ سه‌ر ڕێگای که‌رکوک و دوبز كه‌ له‌نێوان پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی بچووکدا ڕوویدا نزیکه‌ی 27 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 3 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

ئه‌و پاسه‌ی که‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانی کردنی هاوینه‌ هه‌واره‌کانی هه‌وڵێر هاتبوو چه‌ند خێزانێکی تێدا بوو کاتێک به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه‌ گڕی گرت هیچ که‌سێک له‌ سه‌رنشینه‌کانی نێو پاسه‌که‌ ڕزگاریان نه‌بووه‌. ئۆتۆمبێله‌که‌ش که‌ 5 سه‌رنشینی تێدابووه‌ دوو که‌سی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و 3 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایتی پۆلیسی هاتووچۆی که‌رکوک ده‌ستی کردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌که‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی که‌رکوک عه‌مید سالار ئه‌حمه‌د فه‌قێ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شۆفێری ئۆتۆمبێله‌کان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ تاوانه‌که‌ کۆتایی پێدێت و که‌س سیزا نادرێت.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:30 خوله‌كه‌.