سه‌ردانه‌که‌ی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سـاڵح موتڵه‌گ و شـاندێـکی وه‌زاره‌ته جیاوازه‌کانی عێراق بۆ که‌رکوک به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌وه که‌وته‌وه که له که‌رکوکدا هیچ به‌ره‌وپـێشـچوونێـک ڕووی نه‌داوه به‌هۆی ئه‌و ململانه سیاسیـیه‌ی له‌سه‌ر چاره‌نووسی شـاره‌که له ئارادایه.
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سـاڵح موتڵه‌گ که یه‌کێـکه له‌و سیاسیـیانه‌ی عه‌ره‌بی سووننه که تا ڕاده‌یه‌ک توندڕه‌وه و لیستی ئهلعێراقیـیهدایه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر که‌رکوک به‌و ئاڕاسته‌یه لێدوانی داوه که که‌رکوک شـارێـکی عێراقیـیه و ڕێگه نادرێت بچێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان.
سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای که‌رکوک له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کاره‌با و په‌روه‌رده و ته‌ندروسـتی و کشتوکاڵ و کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆچ و هه‌روه‌ها وه‌زیری ژینگه ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆ گرنگی پـێدانی حکومه‌تی عێراق به شـاری که‌رکوک.
هه‌روه‌ها بینی واقیعی شـاره‌که دور له‌و بۆچوونانه‌ی که هه‌ر لایه‌ک که‌رکوک بۆ ئه‌جیندای سیاسی خۆی به‌کارده‌هێنێت.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک و حه‌سه‌ن تۆرهان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پـێشـوازیان لێـکردن و له لێـدوانیاندا ئه‌وه‌یان ده‌رخست که له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی ڕابردوودا هه‌ندێـک وه‌زاره‌ت پارێزگای که‌رکوکیان فه‌رامۆشکردووه و بێ به‌شیان کردووه له پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانیان بۆ پـرۆژه خزمه‌تگوزاریـیه‌کان. هه‌روه‌ها ئه‌و مامه‌ڵه ئیداریـیه مهرکهزیـیهی که زۆرێـک له کاره‌کانی پارێزگاکه‌ی په‌کخسـتووه. داوایان کرد که وه‌زاره‌ته‌کان گرنگی زیاتر به که‌رکوک بده‌ن که دووه‌م شـاره داهات بۆ گه‌لانی عێراق په‌یدا ده‌کات.
له لای خۆشیـیه‌وه جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دکتۆر سـاڵح موتڵه‌گ خۆشـحاڵی خۆی و شـانده‌که‌ی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پـرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی له شـاره‌که‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه پـتهوهی نێوان پـێـکهاته‌کانی شـاره‌که که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه پـێـکه‌وه ده‌ژین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:11 خوله‌كه.