پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کدا پارێزگاری که‌رکوک و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار وازیان له‌ پـۆسته‌کانیان هێنا و به‌پـێی زانیاریه‌کان پـۆستی پارێزگار ده‌درێته‌وه‌ به‌ کوردێـک. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکیش ده‌درێت به‌ به‌ره‌ی تورکمانی.

پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکوک ڕزگار عه‌لی له‌ دانیشـتنێـکی ئاسایی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیشـدا هۆکاره‌کانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا گۆڕان له‌ سیسـتیمی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوێری ده‌سه‌ڵات بکرێت و بوونی کۆمه‌ڵێـک کێشه‌، له‌وانه‌ کێشه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی ناوخۆی که‌رکوک و حکومه‌تی فیدراڵی که‌ هیچ ڕۆڵێـکی پـێویست و سه‌ربه‌خۆ و لامه‌رکه‌زیان نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌، به‌و هۆکاره‌شه‌وه‌ دنیایه‌ کێشه‌ی ئیداری لێـکه‌وتۆته‌وه‌.

له‌ لای خۆشیـیه‌وه‌ پارێزگاری که‌رکوک وازهێنانی خۆی ئاشـکراکرد و چه‌ند ڕۆژێـکی تر به‌ فه‌رمی واز له‌ پـۆسـته‌که‌ی ده‌هێنێت.

پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکی کورتی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌ی گوتی:

" خۆتان ده‌زانن مانه‌وه‌ی پارێزگارێـک له‌ پـۆسته‌که‌ی بۆ نزیکه‌ی 8 سـاڵ ماوه‌یه‌کی ئێجگار زۆره‌ و هه‌ر که‌سێـک بێت ماندوو ده‌بێت، بۆیه‌ له‌به‌ر ڕه‌وشی تایبه‌تی خۆم ‌وا بۆ چه‌ند جارێـکه‌ هه‌وڵم بۆ داوه‌ و خۆشـبه‌ختانه‌ ئێسـتا بارودۆخه‌که‌ له‌ باره‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست له‌کارده‌کێشمه‌وه‌."

پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌سـتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌وتوون‌، هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی و یه‌کێتی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بری پارێزگاری که‌رکوک دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم دابنێن که‌ ئێسـتا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌.

هه‌روه‌ها تورکمانێـکی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی تورکمانیش دیاری بکرێت بۆ جێـگره‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار که‌ به‌پـێی زانیاریـیه‌کان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر لیسـتی تورکمان حه‌سه‌ن تورهان ئه‌و زانیاریـیه‌ی پـشتڕاست کرده‌وه‌ که‌ به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌ویان بۆ ئه‌و پـۆسته‌ هه‌ڵبژاردووه‌.

ئاگایانی سیاسی ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارته‌ کوردیـیه‌کان بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌و بێزاریـیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ که‌ خه‌ڵکی کورد له‌ شـاری که‌رکوک گله‌یـیان له‌ شێوازی کارکردنی سیاسی پارته‌ کوردیـیه‌کان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها پـێدانی پـۆسـتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک که‌ پـۆسـتێـکی سیادیـیه‌ و به‌شی کورده‌ به‌ که‌سـایه‌تیـیه‌کی تورکمانی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی تورکمانی ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ لێـکنزیک‌بوونه‌وه‌ی پارته‌ کوردی و تورکمانیه‌کان و شکاندنی به‌ره‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان له‌ که‌رکوکدا.