ڕۆژی دووشه‌ممه له که‌رکوک ته‌رمی هاوڵاتیـیه‌کی کرسـتیان به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه ڕفێندرابوو.
به‌پـێی گوته‌ی که‌سه نزیکه‌کانی کوژراوه‌که (ئاشور یه‌عقوب عیسا) هه‌فته‌ی ڕابردوو و سه‌ر له ئێواره‌که‌ی ڕفێندراوه و پاشـان په‌یوه‌ندیان پـێوه کراوه که 100 هه‌زار دۆلار بده‌ن تاوه‌کو ئازادبکرێت. پاشان ته‌رمه‌که‌یان به‌و شێوه‌یه دۆزیوه‌ته‌وه که وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن به دڕندانه ترین شێوه کوشـتوویانه.
ئاشور یه‌عقوب پـیشه‌ی کرێکار بووه و خێزاندار بووه و سێ منداڵیشی له پاشیـیه‌وه به‌جێ ماون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی مقداد له که‌رکوک عه‌مید عادل زه‌ین ئه‌لعابدین که له پزیشکی داد بوو چاوه‌ڕوانی که‌سوکاری ئه‌و کرستیانه‌یان ده‌کرد تاوه‌کو ته‌رمی کوژراوه‌که‌یان بـبه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به داخه‌وه ئه‌و هاوڵاتیـیه سه‌ربڕاوه و ده‌موچاویشی شێوێنراوه و به‌شێـک له ده‌موچاویشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنێـکی چۆڵدا فڕیان داوه ئاژه‌ڵ خواردوویه‌تی. ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه ڕق و کینه‌یه‌کی زۆریان له‌سه‌ر کرستیانه‌کان و هه‌روه‌ها مرۆڤایه‌تیش هه‌بووه، چونکه ئه‌وه تاوانێـکی زۆر دڕندانه‌یه و جێ په‌نجه‌ی ڕێـکخراوی قاعیده‌شی پـێوه دیاره، چونکه ئه‌و تاوانانه کاری ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به نه‌هجی قاعیده‌یه.
به‌رپـرسی کاثدرائیـیه‌ی کلدان له که‌رکوک و شـاری سلێمانی لویس ساکۆ که ئێسـتا له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه و له به‌ریتانیایه له ڕێـگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و کاره دڕندانه‌یه سـته‌مێـکه له هاوڵاتیـیه‌کی کرسـتیانی بێ گوناح کراوه که تاوانه‌که‌ی ئه‌وه بووه مه‌سیحی بووه، بۆیه به‌و شێوه‌یه کوشـتوویانه. ده‌ڵێت ئه‌م سـته‌مه ده‌چێته پاڵ هاوار و ئه‌و سـته‌مانه‌ی ڕۆژانه له ژێر هه‌ر پاساوێـکدا دژی هاوڵاتیـیه عێراقیـیه‌کان ده‌کرێن. ئه‌و ئه‌وه‌شی گوت که ئه‌و تاوانبارانه بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که کوشتنی مرۆڤ لای خودا و ئاینه‌کان تاوانه. هه‌روه‌ها ئه‌ی بیریان له‌و ژن و منداڵانه کردۆته‌وه که له دوای ئه‌و که‌سه‌وه به‌جێ ده‌مێنن.
شـایانی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له که‌رکوک پـۆلیسێـکی کوردیش هاوشێوه‌ی ئه‌و مه‌سحیـیه ڕفێندرابوو و دواتر ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه که به فیشه‌ک به ته‌واوه‌تی ده‌موچاویان شێواندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـۆلیسی که‌رکوک لیوا جه‌مال تاهیر پـێـیوایه به ته‌نها مه‌سیحی ئامانجی تێرۆریسـته‌کان نیـیه، به‌ڵـکو هه‌موو پـێـکهاته‌کانی شـاره‌که بوونه‌ته قوربانی. ده‌ڵێت شـاری که‌رکوک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌موو پـێکهاته‌کانی عێراقی تێدایه و مه‌سیحیـیه‌کانیش وه‌کو ئه‌وانه‌ی دیکه ده‌بنه ئامانجی تێرۆریسـتان.