ڕووناکبیر فاروق ڕه‌فیق یه‌کێـک بوو له کارکته‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی، خۆپـیشــاندانه‌کانی سلێمانی که له ماوه‌ی 63 ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌و وێڕای وه‌ڵامی ئه‌و پـرسیاره ده‌داته‌وه که داخۆ مه‌ترسیان هه‌یه ڕووبه‌ڕووی لێدان بـبنه‌وه له کاتێـکدا دانوسـتاندنی پـێنج قۆڵی له نێوان پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه؟
له‌و باره‌یه‌وه فاروق ڕه‌فیق ده‌ڵێت ئێمه له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ئه‌و مه‌ترسـیه‌مان هه‌بووه.
ده‌ڤه‌ری سلێمانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشـتیمانیدایه. له ماوه‌ی ڕابردوو بێژه‌ره‌که‌ی سه‌رای ئازادی ڕفێنرا و لووت و په‌نجه‌یه‌کیان شـکاند وه‌ک له زۆربه‌ی میدیاکانی کوردسـتان نیشـان درا. ده‌شڵێن مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌ڵسـوڕاوانی تری به‌ر ده‌رکی سه‌را وه‌کو سمایلیان لێبه‌سه‌ربێت.
به‌ڵام ئه‌ندامی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان حاکم قادر حه‌مه جان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هیچ جۆره به‌رنامه‌یه‌ک نه‌بووه و نیـیه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌ندێـک که‌س که قسه‌یان کردبێت یان وتاریان نووسیبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:27 خوله‌كه.