به‌پـێی سه‌رچاوه فه‌رمیـیه‌کانی تورکیا 24 سه‌ربازی تورکیا کوژراون پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گاکانی سوپا. له به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی سه‌ربازی هێزه‌کانی په‌که‌که له باکوری عێراق باس له‌وه ده‌که‌ن به‌رپه‌رچی هێرشی سوپای تورکیایان داوه‌ته‌وه که ویسـتوویه‌تی بێته خاکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه و شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕوویداوه.
له لای خۆشیـیه‌وه وه‌کیل وه‌زیری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌بار یاوه‌ر باس له‌وه ده‌کات که شه‌ڕ و پـێـکدادانی له ناو خاکی تورکیادا له نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه و هه‌رێم لێی به‌رپـرسیار نـیـیه.
به‌پـێی لێـدوانه فه‌رمیـیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا چه‌کداره‌کانی په‌که‌که هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی سوپا و پـۆلیس له ناوچه نزیکه‌کانی نزیـک له سنووری عێراق له ناو خاکی تورکیا، له‌و هێرشانه 24 سه‌رباز کوژراون و به ده‌یانی تریش برینداربوون. پاشـان هێزه‌کانی کۆماندۆی تورکیا بۆ ڕاوه‌دونانی ئه‌و چه‌کدارانه چوونه‌ته خاکی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه و شه‌ڕ و پـێـکدادان له نزیـک سـنووره به‌رپا بووه. هه‌ر به‌و هۆکاره‌شه‌وه باڵه‌فڕه‌کانی تورکیا بۆمبـبارانی خواکورک و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدیـیان کردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونانه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی باڵی سه‌ربازی په‌که‌که سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی شه‌وی ڕابردوو، دۆزدار حه‌ممۆ باس له‌وه ده‌کات له پاش هاتنی سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول بۆ سه‌ر سـنووری عێراق ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای تورکیا ده‌سـتیپـێـکردووه.
له لایه‌کی تره‌وه و له‌مه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی نێوان سوپای تورکیا و چه‌کداره‌کانی په‌که‌که گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان جه‌بار یاوه‌ر باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و هێرش و شه‌ڕ و پـێـکدادانه له ناو خاکی تورکیا بووه و په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.