له ئێسـتادا زۆربه‌ی وڵاتان و میدیاکاران چاویان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێرانه، داخۆ ئه‌و گۆڕانکاریـیه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هێناوه، له دوای سوریا ئێرانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێدا ئێران به خراپـکردنی ڕه‌وشی ئابوری خه‌ڵـک و نانه‌وه‌ی گرانیـیه‌کی بێ هوده له ناو ئێران‌دا هه‌تا ڕاده‌یه‌ک زۆربه‌ی گه‌لانی ئێرانی به بیرکردنه‌وه له ئابوری سه‌رقاڵکردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌توانن سـره‌وتێـک بده‌ن و خه‌ون به‌و گۆڕانکاریـیانه بـبینن که خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتی گرتۆته‌وه.
جێـگری به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان عه‌تای ناسر سه‌قزی پـێیوایه ئێران ناتوانێت به‌و باره سه‌خته ئابوریـیه‌ی بۆ خه‌ڵـکی دروسـتکردووه، سیاسه‌ت و به‌رخودان له بیر خه‌ڵـک بـباته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:52 خوله‌كه.