ئێسـتا لایه‌نه عێراقیـیه‌کان به گشـتی له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی تازه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لیسـتی عێراقیـیه و لیسـتی کوردسـتانی له دانیشـتنێـکی دانوسـتاندندا له ڕێـگه‌ی گوته‌بێژه‌که‌ی عێراقیـیه مه‌یسون ده‌مه‌لوجی که عێراقیـیه به زۆربه‌ی داواکاریـیه‌کانی لیستی کوردسـتانی ڕازیـیه. ئه‌م لێـدوانه هه‌رای نایه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێـک له حزبه تورکمانی و عه‌ره‌بیه‌کانی شـاری که‌رکوک که له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان به لیسـتی عێراقیـیه داوه.
حسێن عه‌لی جبوری که یه‌کێـکه له به‌رپـرسه سـیاسیـیه‌کانی عه‌ره‌بی سـووننه له که‌رکوک به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بووانه‌ی شـاری که‌رکوک و ئه‌و گۆڕانکاریـیه دیموگرافیـیانه‌ی له‌و شـاره‌دا کراون شـک و گومانمان له هه‌موو ڕێـکه‌وتنێـکی لیسته‌که‌مان (عێراقیـیه) هه‌یه له‌گه‌ڵ لیسـتی کوردسـتانی، به تایبه‌تی هه‌ر چ شـتێـک باس له چاره‌نووسی شـاری که‌رکوک بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.