ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی توزخورماتوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له هه‌وڵێـکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووان له پاسه‌وانه‌کانی کوژراون. له که‌رکوکیش ته‌رمی دوو هاوڵاتی به کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پـێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی توزخورماتوو موقه‌ده‌م تاهیر قادر فه‌قێ. له ئاکامدا دووان له پاسه‌وانه‌کانی کوژراون و چه‌کداره‌کانیش بۆ شـوێنێـکی نادیار هه‌ڵاتوون.
به‌پـێی لێـدوانی پـۆلیسی که‌رکوکیش ته‌رمی پـیاوێـکی به ته‌مه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌کی واحد حوزه‌یران. به پـێی گوته‌ی پـزیشـکی دادوه‌ر ئه‌و پـیاوه خنکێنراوه و ته‌مه‌نیشی له شهسـتهکاندایه.
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ته‌رمی فه‌رمانبه‌رێـکی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک به ناوی که‌نعان قاسم ئه‌کبه‌ر به خنکاوی دۆزراوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له 16 ی تشرینی دووه‌م له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه ڕفێندرابوو، هه‌رچه‌نده که‌سوکاره‌که‌ی 100 ملیۆن دیناری عێراقیـیان داوه‌ته ڕفێنه‌ره‌کان، به‌ڵام دوا جار ئه‌وان کوشـتوویانه.