کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری ئێران و عێراق

کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری ئێران و عێراق

له‌ مه‌رزه‌کانی کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌تا دێت ژماره‌ی کۆڵبه‌ر و وڵاخدار زیاتر ده‌بێت به‌هۆی سه‌ختی باری ئابوری کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌. ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌و کاره‌وه‌ سه‌رقاڵن ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ڕۆژانه‌ پاره‌یه‌کیان ده‌سـتبکه‌وێت و ژیانی ڕۆژانه‌ی که‌سوکاره‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن بیر له‌ هیچ شتێـکی تر ناکه‌نه‌وه‌، ته‌نانه‌ت خه‌و بینین به‌ ئازادی وڵاته‌که‌شیانه‌وه‌ شتێـکی نه‌خوازراوه‌.

زۆرێـک له‌و گه‌نجانه‌ که‌ هه‌موو ته‌مه‌نێـکی تێدایه‌ له‌ 15 سـاڵه‌وه‌ هه‌تاکو 30 سـاڵ، جگه‌ له‌وه‌ش به‌ ته‌مه‌نه‌کانیش تاوه‌کو 65 سـاڵ له‌و شوێنه‌دا کارده‌که‌ن.

له‌ یه‌کێـک له‌و چادرگانه‌ی که‌ به‌هۆی موه‌لیده‌یه‌کی کاره‌بایی چه‌ند گڵۆپـێـکیان تیایدا داگیرسـاندبوو، به‌سه‌رهاتی بارودۆخی ئابوری و سه‌ختی ژیان زاڵ بوو به‌سه‌ر هه‌موو باسـه‌کاندا، کاتێـک باس له‌ ئه‌گه‌ری ئازادبوونی ئێران و هه‌ڵگیرسـاندنی شۆڕش و ئه‌گه‌ری ڕوودانی گۆڕانکاری ده‌که‌یت، زۆرێـکیان خۆیان به‌دور ده‌گرن و خۆ وته‌نی ده‌ڵێن " خۆمان قاچاخین، قاچاخترمان مه‌که‌".

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:40 خوله‌كه‌.