تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق وا ئێسـتا له قه‌ڵاچوالانی پارێزگای سلێمانیـیه له میوانخانه‌ی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتۆته قه‌ڵاچوالان و له‌وێ چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه، سه‌باره‌ت به دوا پـێشـهاته‌کانی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسـته‌کانی له به‌رامبه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له له ئێسـتا و ڕابردوودا.
له‌وانه پـرسیارێـک که کاتی خۆی گوتبووی مه‌رج نیـیه سه‌رۆکی عێراق کورد بێت و عێراق وڵاتێـکی عه‌ره‌بیـیه و کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رۆکه‌که‌ی عه‌ره‌ب بێت، وه پاشـان گوتبووی با تاڵه‌بانی واز له سه‌رۆکایه‌تی بهێنێت و خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی بێت. هاشمی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من وام نه‌گوتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:16 خوله‌كه.