دایکانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی ئه‌وانه‌ی منداڵه‌کانیان له‌ شه‌ڕدا کوژراون له‌ سلێمانی چاویان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێت

دایکێـکی کورد که‌ کوڕه‌که‌ی له‌ هێرشێـکی کیمیاویدا له‌ده‌سـتداوه‌ له‌گه‌ڵ دایکی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکی که‌ له‌ عێراقدا کوژراوه‌ دڵنه‌وایی یه‌کتری ده‌ده‌نه‌وه‌، سلێمانی، یه‌کشه‌ممه‌ 26 ی نۆی 2010

نۆ دایکی ئه‌مه‌ریکی که‌ منداڵه‌کانیان له‌ شه‌ڕی عێراقدا کوژراون له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شـاری سلێمانی و له‌وێ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ چاویان به‌ ده‌یان له‌ دایکانی عێراقی که‌وت ئه‌وانه‌ی منداڵه‌کانیان له‌ شه‌ڕ و شۆڕی ده‌یان سـاڵه‌ی ڕابردوودا له‌ده‌ستداوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:40 خوله‌كه‌.