ئه‌مڕۆ شه‌ممه له کاتی ڕووماڵکردنی سووتاندنی باره‌گای یه‌کگرتوو له شـاری دهۆک ئه‌فسه‌رێـکی زێڕه‌ڤانی له په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی داوه و ڕێـگه‌یان پـێنهداوه وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێـک ڕووماڵی ڕووداوه‌که بکات.
پاش سـووتاندنی شوێنه‌کانی مه‌ی فرۆشتن و مهسـاج و شوێنه گه‌شت و گوزاریـیهکان له شـاری زاخۆ له لایه‌ن نوێژکه‌رانی مزگهوتێـکهوه، باره‌گاکانی حزبی یه‌کگرتووی ئیسلامیش دوای ئه‌و ڕووداوه که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی خه‌ڵک و سووتاندنیان.
زاوێتی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینه‌گه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی ئه‌لجه‌زیره له هه‌رێمی کوردسـتان که له به‌رده‌م لقی دهۆکی یه‌کگرتوودا بووه تاوه‌کو ڕووماڵی سـووتاندنی ئه‌و باره‌گایه بکات، له لایه‌ن هێزێـکی زێڕهڤانیـیهوه ڕێـگریـیان لێـکراوه و لێـیان دراوه، وه‌ک به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:21 خوله‌كه.