به ده‌یان گوند له سـایه‌ی تۆپـبارانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی له سـنووری قه‌زای قه‌ڵادزێ ئاواره بوون.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له خێمه‌کانی شیوی حه‌سۆوه ڕاپـۆرتی ناردووه که له‌وێـوه ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل ده‌سـتپـێـده‌کات به‌ره‌و سونێ، ئه‌و گونده دڵ ڕفێنه‌ی به‌ر غه‌زه‌بی تۆپه‌کانی ئێران که‌وتووه و گوندیـیه‌کانی بناری قه‌ندیل زیاتر له هه‌فته‌یه‌که لێـیان قه‌وماوه و تۆپبارانی ئێران به بیانوی بوونی هێزه‌کانی پـژاک له‌و ده‌ڤه‌ره خه‌سـتر بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر سـاڵانی ڕابردوو شاخ و کێوه‌کانی گرتبێته‌وه، ئه‌وا ئێسـتا تۆپه‌کانی ئێران نێو گونده‌کان ده‌گرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.