سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆچ له‌ هه‌ریمی کوردستان

کۆی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران

به‌ڕێز جه‌مال پێێ وایه‌ کۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ هۆێ شکستنی حوکمڕانی و ئیداری له‌ هه‌ریمی کوردستانه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی، له‌ نێویاندا "ڕوێتێرز"،ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌نجانی کورد له‌ عێڕاق ڕوویان له‌ هه‌نده‌ران کردووه‌. ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک په‌ره‌یسه‌ندووه‌ که‌ له‌ ئه‌م داوییانه‌دا سه‌رۆکی پارڵمانی هه‌ریمی کوردستان هوشداری دا و به‌جیدی داوای له‌ حکومه‌ت کرد که‌ چاره‌سه‌رییه‌ک بدۆزێته‌وه‌.

كاک ئارام جه‌مال

ئارام جه‌ماڵ ڕێکخه‌ری فێدراسیۆنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ هه‌ریمی کوردستان. ناوبراو باوه‌ڕی وایه‌ هۆی ئه‌م کۆچه‌ له‌ "شکستنی حوکمڕانی و ئیداری له‌ کوردستان، دابه‌ش نه‌کردنی عادلانه‌ی داهاتی کوردستان" سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.

به‌ڕێز جه‌ماڵ پێشنیاری پێکهێنانی سیستمێکی تۆکه‌مه‌تر، و به‌شداریکردنی هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ ده‌سه‌ڵات دا ده‌کات.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئارام جه‌مال