له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی زانستی چین، تاقیگه‌یه‌ک بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان له‌قووڵایی 3 هه‌زار مه‌تردا له‌ناو ده‌ریادا داده‌مه‌زرێنێت، تاقیگه‌که پانتایی ژیان و کارکردن و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی و کانزا به‌نرخه‌کان بۆ زاناکان دابین ده‌کات.
ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌پلانی 5 ساڵه‌ی ئابووری له‌ئێستادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت ئاماژه‌ی پێدراوه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌کانی هه‌واڵی Bloomberg ی ئابووری باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌م پێشنیاره له‌دوا پێداچوونه‌وه‌ی حکومه‌تی چیندا له‌نێوان 100 پێشنایری پێویستی زانستی و ته‌کنه‌لۆجیدا چۆته پله‌ی دووهه‌مه‌وه.
چین لایخۆیه‌وه چێگای دانانی ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی ئاشکرا نه‌کردوه، به‌ڵام ئه‌و ووڵاته‌ی له‌جیهاندا ڕابه‌رایه‌تی کۆمۆنیست ده‌کات چه‌خت له هێزی خۆی له‌ناوچه ململانێ له‌سه‌ری ده‌ریای باشوری چین ده‌کات.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵێکی له‌مجۆره له‌وانیه ئامانجی سه‌ربازی هه‌بێت، گه‌ورو توێژه‌ره‌وه (شۆ لیپینغ) له‌ئه‌کادیمیای زانست و کۆمه‌ڵایه‌تی چین له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌ده‌نیانه‌یه.
ئابووری چین له‌سه‌رخۆ په‌ره‌ده‌سه‌نێت و لهلایهکیدیکهوه پشکنین بۆ سه‌رچاوه‌ی که‌ره‌سی خاو ده‌کات و قووڵایی ده‌ریاکانیش یه‌کێکه له‌وشوێنانه‌ی که‌مترین دۆزینه‌وه‌ی تێدا کراوه.
چوار توخمی نوێ ده‌خرێته سه‌ر خشته‌ی ڕیزبه‌ندیی پێکهاته کیمیایه‌کان
یه‌کێتی گهردهیی و بێگه‌ردی کیمیای نێوده‌وڵه‌تی The International Union of Pure and Applied Chemistry ناوی 4 توخمی نوێی ڕایگه‌یاندا.
تووخمه نوێکان به‌ژماری ڕیزبه‌ندی 113، 115، 117 و 188 دێن به‌ناوه‌کانی
Nihonium (Nh) ، Moscovium (Mc)، Tennessine (Ts) Oganesson (Og)
به‌دوای یه‌کدا دێن و پێشتر به‌لاتینی ناسراوبوون به ئانۆنترێۆم، ئانۆن پینتێۆم، ئانۆن سپتێۆم و ئانۆن ئۆکتێپم.
تووخم ده‌توانرێت ناوبنرێت به‌ناوی ئه‌فسانه‌یی و پیت، کانزا و ماده‌ی هاوشێوه ، جێگا‌و ناوچه‌ی جوگرافی کهتایبهتمهندێتی به‌و تووخم و زاناکه‌ی دۆزیویه‌ته‌وه بدات.
جیێ ووتنه ده‌شبێت به "-ium," و "-ine" یاخوود "-on" کۆتایی بێت .
تووخمه‌کان له‌لایان زاناکانی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و ژاپۆن و ڕوسیا ناو نراوه که ئه‌وان خاوه‌نی دۆزینه‌وه‌ی بوون. توێژه‌ره‌وه‌کان له‌په‌یمانگای هاوبه‌شی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌کی دوبنا Dubna له‌ڕوسیا و تاقیگه‌ی Oak Ridge National Laboratory ئۆک ڕیدجی نشتمانی و زانکۆی فاندرهبێڵت Vanderbilt University له ولایه‌تی تێنسی تاقیگه‌ی لۆرانس لیڤێرمۆری نیشتمانی Lawrence Livermore National Laboratory لهکالفۆرنیا و ناوه‌ندی سارکردنه‌وه‌ی تاوده‌ری ڕیکێن ناشینای زانستی RIKEN Nishina Center for Accelerator بنکه له ژاپۆن ستایاشی توێژینوهکهیان کرد.
ماوه‌ی 5 مانگ بۆ پێداچوونه‌وه و ئه‌گه‌ری ڕه‌خنه‌گرتن له‌م ناوه نوێیانه دانراوه.
توێژینه‌وه‌کانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی توخمی قورس‌تر و دانانی له‌لیستی توخمهکاند به‌رده‌وامه
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت نه‌خۆشی عه‌قڵی له‌زۆرینه‌ی تووندوتیژیه‌کانی ڕودوای ته‌قه‌کردندا له‌ئه‌مریکا فاکتهرنین.
ڕابه‌رانی ووڵاتیهکگرتوهکان ڕوداوی ته‌قه‌کردن ده‌به‌ستنه‌وه به نه‌خۆشی عه‌قڵی و ده‌روونیه‌وه. سه‌رۆک باراک ئۆباما پێشنیاری 500 ملێۆن دۆلاری کرد بۆ بهرفراواکردنی جاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان، له‌هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی کاری ته‌قه‌کردن و توندوتیژی دژ به‌کۆمه‌ڵ.
کۆماریی بۆڵ ره‌یان سه‌رۆکی ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌ران له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت " هه‌میشه بینیومانه هۆکاری پشت ئه‌م هێرشانه نه‌خۆشی عه‌قڵی بوه".
به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رده‌خات که‌سانی تووشبوو به‌نه‌خۆشی عه‌قڵی له‌وانه شیزۆفیرنیا و پشێوی و خه‌مۆکی تووند، زیاتر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر نیه بۆ ئه‌نجامدانی تووندوتیژی و کووشتنی که‌سانی که به‌راورد به‌که‌سانی ئاسایی.
بیت میگنیتی یاریده‌ده‌ری برۆفیسۆر له زانکۆی هابکنس بۆ ته‌ندروستی گشتی، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌نجامداوه ده‌رده‌خات زۆرینه‌ی که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی عه‌قڵی لهوڵاتیهکگرتوهکان به‌رامبه‌ر بهکهسانیدیکه تووندوتیژنین و نه‌خۆشی عه‌قڵی له زۆرینه‌ی توندوتیژیه چه‌کداره‌کاندا لهوڵاتهیهکگرتوهکان فاکته‌ر نیه.
Your browser doesn’t support HTML5