زێلێنسکی قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیادا کردووە و داوای سزای زیاتر دەکات دژی ڕووسیا

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگیدا کردووە و جەختی لە گرنگیی سەپاندنی سزای زیاتر کردووە بەسەر ڕووسیادا و هەروەها جەختی لە گرنگیی دووبارە کردنەوەی بەندەرەکانی ئۆکرانیا کردووە لە دەریای ڕەشدا، کە هێزی دەریایی ڕووسیا گەمارۆی داون.

زێلێنسکی وتی سوپاسی دراگی کردووە بۆ ئەو " پشتیوانییە بێ مەرجەی " ئیتاڵیا لە هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، وتیشی دراگی دەستپێشخەری کردووە و پەیوەندیی پێوە کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز