سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی فەرمانی کرد کۆتایی بهێندرێت بە ڤیزای خۆڕایی گەشتی هاوڵاتیانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا، ئاماژەی بە پێویستی باشکردنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکەیدا لەنێوەندی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا.
لە ئێستادا هاوڵاتیانی ڕووسی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئۆکرانیا بکەن. لە فەرمانێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، زێلێنسکی پشتیوانی لە داواکاری هاوڵاتییەک کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە ڤیزای خۆڕایی بۆ ڕووسییەکان.
زێلێنسکی وتی " دژی دوژمنکارییە بەرفراوانەکەی ڕووسیا، ئەو بابەتەی باسکراوە گرنگ و هەستیارە. پشتیوانی لە پێویستی پتەوکردنی کۆنتڕۆڵکردنی هاتنی هاوڵاتیانی ڕووسیا دەکەم بۆ وڵاتەکە."
زێلێنسکی وتی نامەیەکی ناردووە بۆ سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دێنیس شمیهاڵ و تیایدا داوای لێکردووە کار لەسەر ئەو بابەتە بکات. بەڵام وردەکاریی زیاتری نەدا.
مانگی ڕابردوو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بڕیارێکی واژۆ کرد کە تیایدا کۆتوبەند دەخاتە سەر گەشتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە ڕووسیا بە " دۆستی خۆی " نازانێت، ئۆکرانیاش یەکێک بوو لەو وڵاتانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز