زێلێنسکی دەڵێت ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا بەبێ وەرگرتنەوەی ناوچە لە دەستچووەکان تەنها جەنگەکە درێژ دەکاتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵدا ڕایگەیاند ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیادا بەبێ وەرگرتنەوەی ناوچە لەدەستچووەکان تەنها جەنگەکە درێژ دەکاتەوە.

هەروەها هۆشداریدا لەسەر ئەوەی هەر ڕێکەوتنێکی ئاگربەست کە تیایدا ڕێگە بە ڕووسیا بدات ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا بهێڵێتەوە بۆ خۆی کە لە ماوەی داگیرکارییەکەیدا داگیریکردوون، تەنها هانی ململانێیەکی بەرفراوانتر دەدات، دەرفەتێک دەدات بە مۆسکۆ کە زۆر زۆر پێویستییەتی بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و نوێکردنەوەی هێزەکانی بۆ خولی دواتری هێرشەکانی.

ڕۆژنامەکە لە زاری زێلێنسکییەوە بڵاویکردەوە " سڕکردنی شەڕەکە لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیادا وەستانێک دەدات بە فیدراسیۆنی ڕووسیا تاوەکو پشوویەک بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز