زێلێنسکی سەردانی بەرەکانی پێشەوە دەکات

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە یەکەمین دەرکەوتنی فەڕمیدا لە دەرەوەی کیێڤ لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە بەرەکانی پێشەوەی باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی خارکیڤ.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە زێلێنسکی بە سەربازەکانی وتووە " ئێوە ژیانی خۆتان بۆ ئێمە و وڵاتەکەمان دەخەنە مەترسییەوە."

سەرۆکی ستافەکەی زێلێنسکی، ئاندرێ یەرماک، وتی سەرۆک سەردانی خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیاش کردووە.

یەرماک وتی زێلێنسکی سەردانی بینا ڕووخاوەکانی دانیشتوانی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە دەبێت کاتێک ئەم بینایانە دروست دەکرێنەوە پەناگەی بۆمبییان تێدابێت.

یەرماک وتیشی لە ئێستادا لە سەدا 31 ی ناوچەکانی خارکیڤ لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراون، لە سەدا 5 ی خاکەکە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە کە پێشتر داگیرکرابوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز