نەیارانی سیاسی تەیپ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یەکشەممە گوتیان کە داوای ناوبراو بۆ دەرکردنی ١٠ باڵیۆزی رۆژئاوایی هاوپەیمانی وڵات بۆ ئەو مەبەستە بووە کە سەرنجی خەڵک لە گرفتەکانی ئابووری تورکیا لابەرێت، لە هەمان دەمدا دیپڵۆماتان هیواداربوون کە هێشتاش دەکرێت پێشی ئەو بریارە بگرترێت.
تورکیا رووبەرووی پاشەکشەی دیپلۆماتییە دوای ئەوەی ئەردۆغان داوای وەدەرنانی ١٠ باڵێۆزی کرد کە دێڤید ئێم ساتر فیلد بالێۆزی ئەمەریکاش لە نێویان دایە.
وڵاتانی هۆلەندا، دانمارک و نۆروێژ هەموو راگەیەندراویان دەرکرد و دەڵێن ئەوان هەروا بەڵێندارن بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا بکەن، لە دەمێکدا ئەمەریکا و ئاڵمان گوتیان ئەوان لە هەوڵی ئەوە دان روونکردنەوە بدرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو باڵیۆزانەی مەحکوم کرد کە پێکەوە پشتیوانی لە راگەیەندنێکی هاوبەش دەکەن تێیدا داوای ئازاد کردنی مرۆڤ دۆست عوسمان کاڤاڵا دەکەن، هەنگاوێک کە ئەردۆغان بە دەستێوەردانی لە کارو باری تورکیای دەزانێت.
هەتا ئێوارەی یەکشەممە هیچ ئاماژەیەک نەبوو کە وەزارەتی دەرەوە تا ئەو کات ئەو رێنوێنییەی جێ بەجێ کردبێت کە ئەمە هەرە جیاوازی قوولی لە گەڵ رۆژئاوا دا ئاشکرا دەکات لە ئەو ماوە ١٩ ساڵەی ئەردۆغان لە سەر دەسەڵات بووە.
ئەردۆغان گوتی نیردراوان رێزیان لە دادوەری تورکیا نەگرت و هیچ مافی ئەوەیان نیە داوای ئازاد کردنی کاڤاڵا بکەن.