حەوتووی رابردوو بو ماوەی سێ رۆژان کۆنفرانسێک لە شاری ئوسڵۆ، لە نۆڕوێژ پێک هات کە تاو تۆی تەورەکانی جۆراوجۆری وەک هاوپەیوەندی جیهانی و هاوکاری کردن، مافەکانی مرۆڤ، ژینگە، ئاشتی جیهانی، دادپەروەی و مەسەلەی پەنابەرانی کرد.
لە ئەم کونفرانسەدا کە دوو ساڵ جارێک پێک دێت ڕیکخراوی نۆڕوێژی بۆ هاوسۆزی لە گەڵ مەسەلەی کورد تا ئێستا سەرنجێكی تایبەتی سەبارەت بە دۆخی خەڵکی کورد لە وڵاتەکانی جۆراۆجۆر داوە و ئەم ساڵیش دوو سمیناریان پێک هێنا کە سەرنجی بەشدارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
بەشدراێکی ئەم کونفڕانسە سێ رۆژەیە کەریم ئەللا وەیسی چالاکی سیاسی و مەدەنی تێیدا بەشداری کرد. ئەو چالاکە میوانی بەرنامەی روانگە بوو کە زانیاری لەسەر ئەو کونفرانسە هەیە.
ئەڵلاوەیسی دەڵێت ڕێکخراوی "هاوسۆزی لە گەڵ کوردستان" نەخشێکی بەرچاوی لە ئەو کۆنفڕانسەدا هەبوو . مەسەلەی کورد لە کوردستانی تورکیا و سوریا زیاتر تیشکیان خرایە سەر و ئەو سیاسەتەی کە ئەردۆغان بەرامبەر بە کوردان گرتۆیەتە بەر.
هەروەها دەڵێت، لە پێشوودا دیارە بابەتی کوردستانی ئێرانیش لە ئەو کۆنفڕانسەدا باس کراوە و پلانیان هەیە کە لە داهاتووشدا بەشدار بن.
ئەو پێی وایە کە کونفڕانسی لە ئەم شێوەیە شوێنی گونجاو بۆ هێنانە گۆڕی دۆخی کوردان و بە تایبەت دۆخی مافەکانی مرۆڤە و جێگای خۆیەتی کە بە تایبەتی گەنجان خۆیان ئامادە بکەن کە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ئەو جۆرە کۆنفرانسانەدا بهێننە بەر باس.
Your browser doesn’t support HTML5