هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران دەستیانپێکردووە و مشتومڕە سەرەکییەکەی ئەم هەڵبژاردنەش لە نێوان کۆنەپارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیدایە.
ئێستا لە زۆرێک لە زانکۆکاندا بەشێکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندن (میدیا) کراونەتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکار تیایدا دەخوێنن.
هێرشەکانی تورکیا وەک سەختییەک لەبەردەم هەوڵەکانی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێی دەڕوانرێت و هەروەها وەک مەترسییەکیش دەبینرێت بۆ زیادبوونی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکەرە.
زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان بۆردومانەکانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر شنگال و بۆسەر ڕۆژئاوا بەشێکن لە بەرنامەڕێژیەکی بەرفراوانتری تورکیا لە ناوچەکەدا.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی شنگالیان کردوە و زیانی گیانیش هەن.
بڵاوبوونەوەی کتێبێکی وەرگێڕدراو لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی 'فەتوای گەورە زانایان سەبارەت بە حەرامێتی شۆفێری کردنی ئافرەتان" مشتومڕیکی زۆری لە نێوەندەکاندا هێناوەتە ئاراوە و هەروەهاش پرسیارگەلێکی زۆر.
بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت بزووتنەوەکەی لەگەڵ کردنی ڕیفراندۆمدایە و دەشڵێت هەر لە سەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان داوای مافی چارەنوس بۆ کورد دەکات.
ئەوەی کە نکوڵی لێناکرێت هەمیشە ڕژێمە سەرکوتکارەکان دژی ئەو میدیایە وەستاونەتەوە کە باسیان لە ڕاستی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافە سیڤیلیەکانی تاکە کەس کردووە.
119 ساڵ بەسەر تەمەنی ڕۆژنامەوانی کوردیدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتاش وەک دەگوترێت نەیتوانیوە ببێتە دەسەڵاتی چوارهەم و هەروەهاش میدیا نەیتوانیوە ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا دروست بکات.
لەگەڵ تەواوبوونی ریفراندۆمەکەی تورکیا و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانیدا پرسیارگەلێکی زۆر هاتنە ئاراوە لەسەر ڕەوایی ئەو ڕیفراندۆمە کە بۆ دەسەڵاتدانی زیاتر بوو بە سەرۆکی وڵاتەکە.
بڕیارە ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت لەسەر دۆسێی ئەگەر و نەگەری جیابوونەوە لە عێراق.
بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا دانیشتنێکی تایبەت بکرێت بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام دانیشتنەکە دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو.
زۆرێک لە چاودێر لە ناو تورکیادا دەڵێن ناکرێت وەک گۆڕانکارییەکی گەورە سەیری ئەنجامە بەراییەکانی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وڵاتەکە بکرێت.
سەرۆکی تورکیا دەنگی خۆی داوە لە ڕیفراندۆمەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا کە دەشێت ئەنجامی ئەم ڕیفراندۆمە ڕووی سیاسی لە تورکیادا بگۆڕێت.
هاوکاتی تێپەڕبوونی 119 ساڵ بەسەر مێژووی میدیای کوردیدا بەڵام هێشتاش باس لەوە دەکرێت کە کۆمەڵگەی کوردی خاوەنی میدیایەک نییە پێی بگوترێت میدیای نیشتمانی.
لە ساڵی 1988 دا بە بڕیاری ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی ئەو کاتەی عێراق هێرشەکانی ئەنفال بە سەرکردایەتی هێزەکانی پاسەوانی کۆماری لە مانگی دوودا دەستیان پێکرد.
بەر لە چەند مانگێک کەسێک لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەستگیر دەکرێت و پاش ماوەیەک تەرمەکەی لە گوندێکی نزیک شاری سلێمانی دەدۆزرێتەوە.
لەگەڵ هەروادێ و شکستی زیاتری ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریاشدا، تێرۆریستان دەستیان کردووە بە هێرشکردن لە ئەوروپادا.
چواردە ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیکەری دیکتاتۆری پێشووی عێراقیان لە مەیدانی فیردەوس لە بەغدا شکاند و ئەوەش پەیامی ڕوخاندنی دیکتاتۆری دا بە گوێی هەموو عێراقیەکاندا.
هەروەک چۆن میدیا ڕۆڵێکی گەورە و گرانی هەیە لە ئاڕاستەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا، ئاوەهاش بەشدارییەکانی ژنان لە میدیادا گرنگن بە تایبەتی کاتێک دێتە سەر باسکردن و پرسیار کردن لە دۆسێ کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندییان بە دۆسێی ژنانەوە هەیە.
زیاتر نیشـان بده