ساڵانێکه ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ئوستانی دیالی به تاێبه‌تی جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان)، سه‌عدیه( قزره‌بات) و مه‌نه‌لی له ژێر ترس و تۆقاندنی گروپه چه‌کداره‌کانن و تا ئێستا کارێکی کاریگه‌رانه‌ش نه‌کراوه بۆ رێگرتن له‌و ده‌ست درێژیانه.
بێگومان هه‌موو که‌سێک شانازی به وڵات و نیشتمانه‌که‌یه‌وه ده‌کات، به تاێبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رپرسان و فه‌رمانره‌وایانی ئه‌و وڵاته له خه‌می هاوڵاتیاندا بن، به‌ڵام به‌شێکی زۆری هاوڵاتیان له هه‌رێمی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه نگرانن.
ئێران وڵاتێکه خاوه‌ن مێژوو و فه‌رهه‌نگێکی مه‌زنه و که‌سایه‌تی و رۆشهنبیرانێکی زۆری لێ هه‌ڵکه‌وتوه. ئاخۆ ئه‌م رۆشنبیرانه چۆن ده‌رواننه وڵاته‌که‌یان و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ترله‌و وڵاته‌دا؟
هیچ شتێک له سه‌ره‌وه‌ی یاسادا نییه و ئه‌گه‌ر هات و یاساش پیاده و جێ به جێ نه‌کرا، بێگومان ئه‌و وڵاته روو ده‌کاته ئاژاوه و توند و تیژی و نا ئارامی و وڵاته‌که‌ش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
بێگومان خۆپێشاندان مافێکی سرۆشتی هاوڵاتیانه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی رابوردووخۆپێشاندهرانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆێ تۆرهبوونیان دژ به سێداره‌دانه‌کان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌لاماری کونسوڵخانه‌ی ئێرانیان دا له هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئه‌نجام که‌سانێک ده‌ستگیر کران، که زۆرێک ده‌ڵێن ناره‌وا بوو.
له رۆژێ سێشه‌ممه زۆری له میدیاکانی کوردی و جیهان راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاتی رۆژئاوای کوردستانیان له لایه‌ن پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، بڵاو کرده‌وه.
رێکخراوه‌ی کوردوساێد واچ – کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چه‌ند رێکخراوه‌یه‌کی تری مافه‌کانی مرۆڤ و سڤیل به‌یاننامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوون سه‌باره‌ت به بێده‌نگیان به‌رامبه‌ربه له سێداره‌دانه‌کان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ر وه‌ها نه‌بوونی هه‌ڵوێست و هاوده‌نگیه‌کی یه‌کگرتوو له لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه.
هه‌ر وه‌کو ده‌بینرێت ساڵه‌هایه ئێران به هۆی به‌رنامه‌ی ناوکیه‌وه له ژێر فشارێکی زۆردایه وه کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری وخۆڕاگری بوه چ به‌رامبه‌ر به فیشاره زۆره‌کانی ده‌ره‌وه به تاێبه‌تی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه وه یاخود که‌مه‌کانی ئوپۆزسیۆن. ئاخۆ تا چه‌نی تر ئێران له توانێدایه هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت؟
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین رژێمی ئێران سه‌رشێتانه ده‌ستێکردووه به شه‌پۆلێک له سێداره‌دان و رووی هه‌موو وڵاتانی جیهان بگره چین به فه‌ره‌تر له یه‌ک بیلیۆن که‌س سپی کردووه. رژیمی ئێران پاش له سێداره‌دانی زیندانیانی کورد حه‌بیبوڵا گوڵپهریپوور و رزا ئیسماعیلی له رۆژی دووشه‌ممه زیندانی کورد شێرکۆ موعارفی له سێداره دا.
ئه‌مرۆ به‌لای که‌م له سێ به‌شی کوردستان که مرۆڤ له خه‌و ڕا ده‌بێت نازانێت به چ خه‌وێکی ترسناک ڕاده‌چه‌ڵه‌کێت و له خه‌و را ده‌بێت وه یاخود به چ ده‌نگ و باسێکی غه‌مناکه‌وه رۆژه‌که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات. سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی کورد ده‌ستیان به کامپه‌ێنی یه‌ک هه‌زار ووشه کردوون له سه‌ر فه‌ێس بوک.
له میانه‌ی ڕاست و نه‌ڕاستی ده‌نگ و باسه‌کانی له سێداردانی زیندانی کورد شێرکۆ موعارفی له ماوه‌ی ساڵانی رابوردوودا، به پێ میدیاکان و هه‌روه‌ها پاشان به پشت راستکردنی خانه‌واده‌که‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و بریاره‌ی جێ به جێ کردووه.
ئێرانی رۆحانی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت، وه ئایا شیانی هه‌یه رۆحانی ئێران له‌و ته‌گه‌ژه‌ی که تێدایه رزگاری بکات؟
له هه‌فته‌ی رابوردوو راگه‌ێندرا که ئه‌م یه‌کشه‌ممه وا ته ئه‌مرۆ مانگرتنێکی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رێوه بچێت بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به له سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه. ئاخۆ هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵات به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازیه‌وه هاتن؟
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ر پاش دابه‌شبوونی هه‌ردوو باڵه‌که له هه‌وڵ و تێکۆشانی دیسانه‌وه یه‌کخستنه‌وه‌ی رێزهکانیاندا بوونه، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا ده‌ر ئه‌نجامێکی دڵخۆشکهرانهێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
باری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرنگ نییه کێ فه‌رمانره‌وایی ده‌کات، له جۆری ئامه‌دی نه‌ژاد وه یاخود رۆحانی هه‌ر به‌ره‌و به‌ددتر ده‌ڕوات و تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، ده‌ستگیر و له سێداره‌دانه‌کان وا هه‌ر به‌رده‌وامه. ئاخۆ گه‌لی کورد له ناو و ده‌ره‌وه‌ێ وڵات ده‌بێت به چ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئه‌و کردارانه ببێته‌وه و وه‌ڵامی له سێداره‌دانه‌کان بداته‌وه؟
لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رچه‌ند ده‌یانه‌وێ رێگایه‌کی ئاشتیانه بگرنه به‌ر و له رێگای دیالۆگه‌وه کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران‌دا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامه‌کانی نه‌ک هه‌میشه نیگه‌تیڤانه بوه به‌ڵکۆ باشترین وه‌ڵامیان ده‌ستگیرکردنه‌کان و له سێداره‌کانی هاوڵاتیانی کورد بوه.
هه‌ست و هه‌ڵوێستی باوکی زیندانیه‌کی کورد که بریاری مردن به‌سه‌ر کوره‌که‌ی دراوه به‌رامبه‌ر به سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپهریپوور و ره‌زا ئیسماعیلی.
به هۆێ له سیداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپهریپوور و ره‌زا ئیسماعیلی و بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به‌و تاوانه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێک کراوه له ژێر ناونیشانی کوردستان له سێداره مه‌ده‌ن.
کاتالانەکان کە ئەمرۆ نیشتەجێ باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا و بەشێکی فەرەنسادان لە زۆر رووەوە لە کوردەوە نزدیکن بەو پێیەێ هەر وەکو کورد ساڵانێکە بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا تێ دەکۆشن.
به پێ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئێرانی وکوردی و هه‌ندێ له میدیاکان دهنگۆێ له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپهریپوور بڵاو بوه‌وه .
زیاتر نیشـان بده