دکتۆر جەبار قادر دەڵێت وڵاتانی سونەی وەک شانشینی سعودیە و تورکیا خۆیان مەڵبەندی فکری توندرەوین و هاوکاری گروپە توندرەوەکان دەکەن. دەشڵیت دوو هاوپەیمانێتی لە هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا کار لە دژی توندڕەوان دەکەن و بە ناو سعودیەش لەم هاوبەندیەدایە.
دکتۆر هەڤاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت مەبەست لە چونم بە سواری کورسی چەرخدار بۆ شوێنی کارەکەم ،بۆ ئەوە بوو کە خەڵکان لە ئازارەکانی کەسانی خاوەن پیداویستیە تایبەتەکان ئاگاداربکەمەوە.
لە ئەنجامی سیاسەتی تاکلایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا، دەرئەنجام هەرێم توشی کۆمەڵیک تەنگەژە بوەتەوە ، هەر بۆیە ئێستا حکومەتی هەرێم گەرەکێتی سیاسەتی یەکلایەنانە پەیڕەو نەکات و پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ببەستێت
رێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێـمی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکی یاوەری لە بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەن هیزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازگەی پردێ لەودەمەی بەرەو هەولێری پایتەخت بەڕیکەوتبوون کارێكی نایاساییە و بە فرمانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە
من بەشبەحاڵی خۆم ناڕەزایی تەواو دەردەبڕم بەرامبەر بە هەر هێرشێک بکرێتە سەر هەموو دامودەزگای حیزبی و حکومی و جەماوەری
کەمال رەئوف دەڵێت ئەم خۆپیشاندان و مانگرتانەی مامۆستایان و فرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە نەدانی موچەیان سەرچاوەی گرتوە دەبوایە زۆر لەمەوبەر سەریان هەڵبدایە.
هیوا عوسمانی رۆژنامەوان دەڵێت یەک شت کە حەیدەر عەبادی هەتا ئێستا لە پلانەکانی خۆی بۆ چاکسازیەکان باسی لێوەنەکردوە ، مەسەلەی ئاشتەوایی نیشتمانیە.
دکتۆر جەبار قادر دەڵێت مەبەستی سەرەکی روسیا لە دامەزراندنی ئەم هاوبەندیە چوار لایەنیە لەگەڵ عێراق و ئێران و سوریا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەشکری دژ بە داعش ئەو پەیامەیە کە بە جیهان بڵێت منیش زلهێزی جیهانیم.
جەبار یاوەر دەڵێت کۆلۆنێڵ ستیفان سپۆتڵ جێگری سەرۆکی ناوەندی مەشق وراهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو. ناوبراو رۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەبووە لە مەشقکردن بە پێشمەرگە و مردنی زیانێکی گەورەیە بۆ ئێمە و هەروەها بۆ خانەوادەکەی
جان کورد چالاکوان و نوسەری بنکە لە ئەڵمانیا دەڵێت کرملن پێگە و دەسەڵاتی خۆی لە لیبیا و میسر و هەروەها لە جەزائیر لە دەستداوە ، هەربۆیە هەوڵدەدات ئەو تواناو دەسەڵاتەی کە تەنها لە هەرێمەکدا لە سوریادا ماوێتی بیپارێزێت و لەدەستی نەدا هەربۆیە هاوکاری بەشار ئەسەد دەکات
شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت پێشبینیەکان بۆ گرتنەوەی شاری ئەنبار و دەورو بەری لەلایەن ئەو هێزە زۆرەی عێڕاقەوە هەوڵی بۆ دەدرێت لە ئاستی چاوەڕوانیدا نیە و تەنانەت ئەمریکاییەکانیش لێی رازی نین.
جان کورد نوسەر وچالاکوان دەڵیت مەبەستی فەرەنسا لە بڕیاری بۆ بەشداریکردن لە هاوبەندی بە رابەرایەتی ئەمریکا لە دژی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا گەرەکێتی کە بڵێت فەرەنسا وڵاتێکی بەهێزی ئەوروپاییە.
دکتۆر میران موحەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەڵێت لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی و ئەو ژمارە زۆرە ئاوارەیەی رویان لە پاریزگاکە کردوە، بەڵام خۆشبەختانە توانیومانە رەوشەکە بەڕێ بکەین و هاوکارێکی بەرچاوی هێزی پێشمەرگە بکەین لە شەڕ لە دژی داعش.
لە سەرانسەری جیهاندا 400 ملیۆن کەس بە دەست جۆرەکانی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرەوە دەناڵێنن
کەمال رەئوف سەرنوسەری گۆڤاری شار دەڵێت مەخابن پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە خەمی ئەوەدا نین کە چەندان کێشە و قەیرانی قوڵ بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتوە و لە بری چارەسەرکردنی قەیرانەکان کەچی سەنگیان خستوەتە سەر مەسەلەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم
پشتیوان زاهیر نوسەر ورۆژنامەوان دەڵێت دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان خەمساردە بەرامبەر کۆمەڵێک کێشە و خەمساردە بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆی لەوانە کۆچکردنی گەنجان.
ژمارەیەکی هەتا دێت روو لە زیادبوو لە سەربازان و کەسانی سیڤیل لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریدا ناڕەزایی بە ئاشکرا دەدردەبڕن لە رژێمەکەی سەرۆک بەشار ئەسەد و گازندەدەکەن لەوەی کە بەهێندی پێویست کارنەکراوە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەرهەڵداوان لە سەر ئەو ناوچە کەناریەیانەی کە دڵسۆزی رژێمەکەن
ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر و شیکاری کاروباری سیاسی ئێرانی دەڵێت هەڕەشەکانی ئەمریکا لەوەی کە ئێران سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی لە روسیا بکڕێت ، بە تایبەت دوای دەستەبەرکردنی رێکەوتنی ئەتۆمی ،ئەو هەڕەشانە تەنها قسەن و هیچی تر.
دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتوی ئیسلامی دەڵێت بەشێک لە سیاسیەکانی عێراق بەبێ چرای سەوزی ئێران ناتوانن هەنگاوەکانیان لەم وڵاتەدا بنێن.
جەعفەر حامیدی مامۆستا لە زانکۆی گرین دەڵێت رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی زلهێزانی جیهان لە گەڵ تاران بەلای کەم سیستمی توندڕەو و سەرکێشی ئێران ئارامتر دەکاتەوە.
زیاتر نیشـان بده