عارف نادری رۆژنامه‌وان وشیکاری کاروباری ئێرانی ده‌ڵێت ئێران له رووی به‌ده‌ستهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی به ئامانجی خۆی گه‌یشتوه ،به‌ڵام چیتر ناتوانێت درێژه به ململانێکانی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی بدات ،چونکه داڕمانی ئابوری تاران ده‌بێته هۆی داڕمانی خودی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێرانی.
برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵیت هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی هه‌رێـم داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی کرد ، به‌ڵام پرس و رای به لایه‌ن سیاسیه‌کان نه‌کردبوو . به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان داوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن.
فایه‌ق موستهفارهسول ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌کان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت کێشه‌ی نه‌بوونی به‌نزین به هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کانی ساڵانی رابردووه و ده‌شڵێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێن له هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی به‌نزین له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان تێبگه‌ین.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵیت بانکی ناوه‌ندی عێراق 100 دۆلار به که‌متر له 120 هه‌زار دینار به چه‌ند بانک و بازرگانێک ده‌فرۆشێت و ئه‌وانیش به 140 هه‌زار دیناری ده‌فرۆشنه‌وه.
ئدریس ئه‌حمه‌دی مامۆستا له زانکۆی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت ئێران له وتوێژه‌کانی پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی هه‌وڵده‌دات وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وپه‌ڕی سازشی بۆ بکات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پشکنینی دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌کانی تاران.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت هه‌موو که‌سێک له کوردستاندا به‌بێ ره‌چاوکردنی ئاین وئتنی و سیاسی ده‌توانن به‌شداری له‌نێو ئه‌م هێزه‌دا بکه‌ن ، به‌ومه‌رجه‌ی به‌لایه‌نی که‌م بۆهه‌شت ساڵ خزمه‌ت له‌م هێزه‌دا بکات.
ڤاکسینی BCG ڤاکسینێکه به‌زۆری له جیهاندا به‌کار ده‌هێنرێت وده‌درێت به‌کۆرپه‌ی تازه له دایکبوو له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشی سیل هێشتا تیایاندا به‌ربڵاوه.
ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستای زانستی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت بڕینی ئاو له ناوچه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه بۆ فشار خستنه سه‌ر هێزه‌کانی عێڕاقیه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی روخاندنی وره‌ی دانیشتوانی پارێزگای ئه‌نباره ودهوروبهرێتی.
رێناس جانۆ ده‌ڵیت یه‌کێک له خاڵه گوماناویه‌کانی په‌یوه‌ست به روخان و تێکچونی سوپای عێراق مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌کانه که به‌و خێراییه و به فرمانی به‌ڕێز عه‌لی سستانی دامه‌زرێندرا.
که‌مال ره‌ئوف ده‌شڵێت پشتیوانی ئێران له نوری مالیکی بۆ دژایه‌تیکردنی سونه‌کان ، هانی سونه‌کانی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دا.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌داخه‌وه حکومه‌تی عێراقی ،حکومه‌تێکی تائیفی شکست خواردوی وێرانه و ئه‌رکی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی که ئاواره‌ن له هه‌رێمی کوردستاندای به‌جێنه‌گه‌یاندوه.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب ده‌ڵێت عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی قه‌زای میسری وه‌ک ئامڕازێک بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی سیاسی وڵات به‌کار دێنێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێڕاق ده‌ڵێت هه‌رکاتێک ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه ئاماده‌یی خۆیان بۆ پڕجهککردنی هۆزه سونه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار بۆ شه‌رکردنیان له دژی چه‌کدارانی داعش ده‌ربڕن، حکومه‌ته‌که‌ی به‌رێز عه‌بادی ده‌یکاته هه‌ڵایه‌کی سیاسی.
که‌مال ره‌ئوف سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شار ده‌ڵێت سه‌ردانه‌کانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای نه‌وشیروان موسته‌فا و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆلای یه‌کێتی په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ خولێکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌ی شاندی کوردی بۆ ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت شیعه‌کان وایان ده‌زانی که به هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ کورد ده‌توانن بڕیاره‌کانی خۆیان تێپه‌ڕێنن و سونه‌کان ناچار بکه‌ن ته‌سلیم به ئیراده‌ی ئه‌م دوو پێکهاته‌یه ده‌بن.
فرسه‌ت سۆفی ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیوکراتی کوردستان ده‌ڵێت ؛هه‌رچه‌نده جیاوازی راوبۆچوون له سه‌ر ده‌ستور زۆر نیه به‌ڵام جیاوازی راوبوچوونهکان جه‌وهه‌رین و پێویستیان به کاته.
ده‌شڵێت ته‌نها هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێمه‌که‌دا که ده‌توانێت جێی تورکیاش بۆ ئه‌مریکا بگرێته‌وه کورده‌کانی عراقن.
وه‌زیری کشتوکاڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان ده‌ڵێت روبه‌رێکی گه‌وره له زه‌وی کشتوکاڵی کراونه‌ته پرۆژه‌ی بازرگانی.
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوه‌ی ئیسلامی کوردستان ده‌شڵێت ؛نه‌بوونی دیموکراسیه‌کی حه‌قیقی له ناوچه‌که‌دا وایکردوه بێئومێدی زۆر ببێت و والهگهنجان ده‌کات په‌نا بۆ تیرۆر و خۆته‌قاندنه‌وه ببه‌ن.
ده‌شڵیت به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو بازرگانی نه‌وت له هه‌رێـمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ داعشدا که‌مبوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و بازرگانیه له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش له سوریا هێشتا هه‌ر ماوه.
زیاتر نیشـان بده