ئدریس ئه‌حمه‌دی مامۆستا له زانکۆی ستۆکۆڵم له وڵاتی سوید و شاره‌زا له کاروباری ئێران‌دا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی دزه‌ی کردوه‌ته نێو میدیاکانه‌وه ئه‌وه‌یه که ئێران پابه‌ند بێت به‌وه‌ی له ماوه‌ی ده ساڵدا به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی بخاته ژێر پشکنینی وردی ئاژانسی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی.
نابراو ده‌شڵێت چه‌ندان گوندوو ناوچه‌ی دیکه له پارێزگای که‌رکوک له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش پاککراونه‌ته‌وه که به ناوچه‌ی گرنگ داده‌نرێن.
تارق سدیق ره‌شید ئه‌ندامی په‌له‌مانی عێڕاق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت نه‌خێر حکومته‌که‌ی به‌رێز عه‌بادی له‌م کات‌و ساته‌دا ئه‌و میکانیزم و ستراتیژه‌ی له به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی له شکری بکات
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گوتی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هیچ زانیاری هه‌واڵگری نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ره‌نگه له کوشتنی نێمسۆڤی چالاکوان وسیاسه‌ت مه‌داری رووسی بێت.
هێزه خۆجێیه‌کان ئه‌وانه‌ی له باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا شهر له دژی ملیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن ده‌ڵێن له پێناو گۆڕێنی پارسه‌نگی هێز له ناوچه‌که‌دا پێویستیان به که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی هه‌یه.
ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردسان ده‌ڵێت په‌رله‌مانی وڵات زۆر به‌هێند راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی وه‌رگرتوه ئه‌وه‌ی باس له پێشێلکاریو تاوانه‌کان ده‌کات که هه‌ندێکیان ده‌گه‌ن ئاستی تاوانی جه‌نگ ،ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ملیشیا عێراقیه‌کان و ملیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی 2014 دا ئه‌نجامدرابوون
سه‌رۆکی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا داوا له ئهریکاییهکان ده‌کات له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌ی گروپی شه‌باب به ئاگا‌و وریابن.
دکتۆر خالس قادر ؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌غدا بڕه ده‌رمانی پێویست ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناکات . ناوبراو ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که هه‌تا ئێستا ده‌رمان به شێوه‌یه‌کی قاچاخ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت وهۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هاوسنوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکی هاوسێدا .
عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵیت ؛ که‌س ناتوانێت له سه‌ر زه‌وی ببێته نوێنه‌ری یه‌زدان . ده‌شڵیت هه‌موو ته‌واوی ئه‌م کایه سیاسیانه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رئه‌نجامی دیدو بۆچون و جیهانگیری ئه‌مریکایه هه‌م له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا ده‌یکات
زۆر له سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که تورکیا پشتگیری داعشی کردوه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ژمونی تورکیا له ناوچه‌که‌دا به هێندی ئێران هه‌ژمونی نیه
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌رو شیکاری کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵیت من وته‌کانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی ده‌بینم و به شتێکی گرنگی داده‌نێم.
به‌رێز فایه‌ق موسته‌فا ره‌سول ؛ په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سامانه سرۆشتیه‌کان له سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به پاساوی زیادبوونی تێچوی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با له لایه‌ن وێستگه‌کانی نێوخۆوه هه‌وڵیک بۆ زیادکردنی نرخی کاره‌با له سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له گۆڕیدایه
کامه‌ران مه‌نتیک ده‌ڵێت" دابه‌شکردنی عێراق به سێ هه‌رێمی شیعه‌و سونه و کوردوه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئاینزایی ناکات به‌ڵکو کێشه‌که قۆلتردهکات
کاریگه‌ری گه‌مارۆکانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر هاوڵاتیانی ئێرانی ئێجگار زۆره ونرخی کاڵاو پێداویستیه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بوونه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به ئایندهی عێراق ده‌ڵێت کێشه‌ی سونه‌و شیعه هێشتا هه‌ر وه‌ک جارانی سه‌رده‌می نوری مالیکی وایه ، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبێت باشتره نه‌بووه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوجه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ به‌رگری و کرده‌ی له‌شکری ده‌ره‌کی بۆ ساڵی 2015 په‌سه‌ندکردووه و بڕێکی ئه‌و بوجه‌یه بۆ مه‌شق و راهێنان پێکردنی سوپای عێراق و دابینکردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی میانڕه‌وی سورییه
گرووپی مافه‌کانی مرۆڤ و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌کی مرۆیی نێو نه‌ته‌وه‌یی داوای په‌نادانی 180 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وڵاتانی که‌نداو هه‌تا ئێستا داڵده‌ی یه‌ک په‌نابه‌ری سوریایان نه‌داوه
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان حکومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هێزی چه‌کدارای پـێـکبهێنێت
سه‌باره‌ت به باڵاده‌ستی له‌شکری گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا و گه‌مارۆی کۆبانی و بانگه‌شه‌کانی ساڵح موسلیم بۆ کۆمه‌ککردنی کۆبانی
به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سهرۆشتیهکانی حکومه‌تی هه‌رێـمی کوردستان، ناڕه‌زایی به‌ربڵاوی له سه‌رانسه‌ری ههرێمدای لێکه‌وتووه‌ته‌وه
زیاتر نیشـان بده