بەپێی ئەم ڕاوەرگرتنە نوێیە، لە سەدا 35ی بەشداربووان دەیانەوێت ئەو یاریانەی ئۆڵۆمپیاد لە وڵاتەکەیاندا هەر نەکرێت و هەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵام لە سەدا 45یش دەڵێن پێویستە یارییەکان جارێکی تریش دوابخرێنەوە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی جەشدی شەعبی عێراقی کردووەتە ئامانج لەو کاتەی ویستوویەتی لە یەکێک لە دەروازە سنووریـیە نافەرمیـیەکان لەگەڵ عێراق بچێتە ناو خاکی سوریاوە
کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 ی پەسەندکرد و بەمەش دوا قۆناغی پـرۆسەی پـشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنی جۆو بایدن و کامڵا هێرس بە کۆتایی هات.
دیموکراتەکان هەردوو کورسیـیەکەی ویلایەتی جۆرجیا لە ئەنجومەنی سینات دەبەنەوە و بەمەش کۆماریـیەکان ناتوانن بەبێ پشتیوانی دیموکراتەکان ڕێگری لە هەر پـرۆژە بڕیارێک بکەن کە پـێیان باش نەبێت.
یەک لە دوو کاندیدەکەی دیموکراتەکان بۆ دوو کورسـیـیەکەی ویلایەتی جۆرجیا لە ئەنجومەنی سینات توانی بەسەر ڕکابەرە کۆماریـیەکەیدا سەرکەوێت و کاندیدەکەی دیکە بە ژمارەیەکی کەم لە پـێش ڕکابەرە کۆماریـیەکەیەتی، بەڵام هێشتا ئەنجامەکەی یەکلا نەبووەتەوە
دادوەرێکی بەریتانی ڕادەستکردنی جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ویکیلیکسی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای رەتکردەوە بۆ دادگاییکردنی لەسەر ژمارەیەک تۆمەتێک لەوانە سیخوڕیکردن
لە کابوڵ، باڵیۆز خەلیلزاد لەگەڵ ڕێبەرانی ئەفغانستاندا کۆدەبێتەوە و پشتیوانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێتەوە بۆ گەلی ئەفغانستان و بۆ هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت لە ئاوی کەنداودا دەستی گرتووە بەسەر کەشتی هانکوک چیمی، کە ئاڵای کۆریای باشوری هەڵکردبوو، بەهۆی ئەوەی وەک دەڵێت "دووبارە کردنەوەی پێشێلکردنی یاسا ژینگەییەکانی دەریا."
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەسەڵاتی دانانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆکانی وەرگرت پاش ڕزگاربوونی لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 و ئەمەش یەکەم جار نییە لەسەر دانانی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی بوغازچی، مشتومڕی لێبکەوێتەوە.
10 ساڵ لەمەوبەر، بڕیارێکی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تا ڕێژەی لە سەدا بیست، خەریک بوو ببێتە مایەی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران، هەر بۆیە بە دوور نازانرێت ئەم بڕیارەی ئێستای ئێران ببێتەوە مایەی دووبارەبوونەوەی هەمان سیاسەت.
لەو بۆسەیەی درەنگانێکی دوێنی یەکشەممەدا، 8 سەرباز و 4 چەکداری پشتیوانی هێزەکانی حکومەتی سوریا و 3 کەسی سیڤیل کوژروان، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگە، بنکە لە لەندەن.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندییە تەلەفونییە سەرسوڕهێنەرەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ براد ڕافێنسپێرگەر، وەزیری ستانی جۆرجیا کە کۆمارییە، سەرنجەکانی لەسەر ئەو دەنگدانەی سبەی سێشەممە لادا، لە کاتێکدا دەبێت کۆمارییەکان لەو دەنگدانەدا سەربکەون.
جێگری فەرمانڕەوای هەرێمی کابوڵ و 5 ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی ناوداری هەڵبژاردن، لە نێو ئەوانەدان کە لە مانگی 11ی ڕابردووەوە کوژراون.
ئەرکی کەشتییەکە چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانی کەنداو بووە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراویکی ڕۆژی 31 ی مانگی 12ی کریستۆفەر میڵەر، وەزیری کارگێڕی بەرگری ئەمریکا، فرمان درابوو ئەو کەشتییە ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا پاش نزیکەی 10 مانگ لەو بڕیارەی درابوو بۆ ناردنی کەشتییەکە بۆ ئەو ناوچەیەی جیهان.
بەپێی ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەو 3 کەسە زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممەلە ناوچەی سیستان، لە هەرێمی بەلوجستان، سزای مردنیان لەسەر جێبەجێکراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، هێرشبەرەکان کرێکارەکانی کانە خەڵوزییەکانیان ناسیوە و زانیویشیانە ئەو ژمارەیەیان لە شیعە ئاینزاکانن و لە تیرەی هەزارەن و دووریان خستونەتەوە و کوشتویانن و کرێکارەکانی تریان جێهێشتووە.
ساڵیادی کوژرانی سەرکردەکانی شیعەکان، جارێکی تریش پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا گەرم کرد لە کاتێکدا سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەر تەنها چەند هەفتەیەکی ماوە لە کۆشکی سپی.
ئەم بە ئامانج گرتنەی مەککۆنێل و پیلۆسی دوای مشتومڕێکی چڕ و پڕ دێت لەسەر پلانی بوژاندنەوەی ئابوری کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئابوری ئەمریکا زیانێکی زۆری لێکەوتووە.
حکومەتی ئەفغانستان لە ساڵی 2001دا دامەزرا، پاش ڕوخاندنی ڕژێمی تاڵیبانەکان لە ئاکامی ئەو هێرشانەی بەسەرکردایەتی ئەمریکا کرانە سەر ئەو وڵاتە، دوای هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11ی سەپتێمبەر.
لە کۆتایی مانگی یازدەدا، پاش ڕۆژی سوپاسگوزاری لە ئەمریکا ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە سەرەتای ئەم مانگی 12یەدا زۆر بەرز بووەوە بە ئەندازەیەک ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان دەگەیشتە 200 هەزار کەس و ژمارەی گیان لە دەستدانیش لە هەندێک ڕۆژدا زیاتر لە 3 هەزار کەس دەبوو.
زیاتر نیشـان بده